پارتی داوای لەیەكگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی كردووە بەشداری حكومەت بكەن

هەواڵی / 10/2/2019 190 جار بینراوە

بەهیچ شێوەیەك بریارمان ناگۆڕین
پارتی داوای لەیەكگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی كردووە بەشداری حكومەت بكەن
شه‌ن پرێس:
پارتی داوای لە یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی كردوە بەشداری لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بكەن، لە كاتێكدا یەكگرتوو پێشتر بریاری ئۆپۆزسیۆن بوونی داوە، بزووتنەوەی ئیسلامیش لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا هیچ كورسییەكی بەدەست نەهێناوە.

بەپێی زانیاریه‌كان پارتی داوای لەیەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی كوردووە بەشداری لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بكەن. یەحیا عومەر، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی بۆ ژیان ووتی " پارتی پێی باشە یەكگرتووی ئیسلامی بەشداری لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بكات، چەند جارێكیش ئەوە بە یەكگرتوو وتراوە كە بەشداربێت لەحكومەت، چونكە یەكگرتوو حزبێكی كاریگەرە لەناو گۆڕەپانی سیاسی هەرێم".

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر یەكگرتوو بڕیاری كۆتای داوە كە بەشداری لە كابینەی نۆیەمی حكومەت ناكات، بۆیە بەهیچ شێوەیەك بریارمان ناگۆڕین و ئۆپۆزسیۆنێكی كارا دەبین.

بە پێی زانیارییەكان پارتی داواشی لەبزووتنەوەی ئیسلامی كردووە بۆ بەشداری لەحكومەتی داهاتووی هەرێم، لە ماوەی چەند رۆژی رابردووشدا، چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پارتی سەردانی رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیان كردوە لە شاری سلێمانی.

عبداللە وەرتی، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ ژیان ووتی" هەرچەندە بەفەرمی تاكو ئێستا پارتی ئەو داواییەی لە ئێمە نەكردوە كە بەشداری حكومەت بین، بەڵام لەرێگەی كەسایەتی و بەرپرسەكانەوە ئەو داواییە كراوە".

زۆرترین بینراو