هۆكاری ڕاگرتنی 100 موچه‌كه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌سه‌ریه‌كه‌وه ئاشكراده‌كرێت
هەواڵی /
10/2/2019
216 جار بینراوە
ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم ڕونكردنهوه ده‌دات
هۆكاری ڕاگرتنی 100 موچه‌كه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌سه‌ریه‌كه‌وه
ئاشكراده‌كرێت
شه‌ن پرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم ڕونكردنهوه
له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك موچه‌خۆری سه‌ر به‌میلاكی حكومه‌تی عیراق ده‌دات كه له‌هه‌رێمی
كوردستان ده‌وامده‌كه‌ن و پێشتریش سودمه‌ندبون له‌بڕیارێكی به‌غدا كه تایبه‌ته
به‌وه‌رگرتنی 100 موچه به‌سه‌ریه‌كه‌وه، ڕاشیدهگهیهنێت، "هه‌ر كارمه‌ندێك
قهرزهكهی نه‌گه‌ڕاندبێته‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ر موچهكهیدا ده‌گیرێت".
لیوا هێرش ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی
هه‌رێم به‌سی ئێن ئێنی ڕاگه‌یاند"پێشتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه قه‌رزی
100 موچه ده‌درایه فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌عیراق، به‌شێكیش له‌فه‌رمانبه‌رانی
هه‌رێم كه له‌سه‌ر میلاكی عیراق بون سودمه‌ندبون له‌وه‌رگرتنی ئه‌و 100 موچه‌یه".
وتیشی:"ئێستاش كێشه‌كه له‌وه‌دایه به‌شێك له‌كارمه‌ندی
ئه‌و دامه‌زراوانه تائێستا قه‌رزه‌كه‌یان بۆ بانك نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه، به‌گوێره‌ی
بڕیاره‌كه‌ش هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی حكومی ئه‌و قهرزهكهی وه‌رگرتبێت، ده‌بێت
مانگانه به‌شێوه‌ی قیست بیگه‌ڕێنێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خۆ ئه‌گه‌ر مانگانه پاره‌كه‌ی نه‌گه‌ڕانده‌وه، ئه‌وا ده‌ستبه‌سه‌ر
موچهكهیدا ده‌گیرێت و (حجز) ده‌خرێته‌سه‌ر موچه‌كه‌ی.
ئاشكراشیكرد، "پێشتر كه كارمه‌ندی دامه‌زراوه‌كانی
حكومه‌تی عیراق ئه‌و پاره‌یه‌یان وه‌رگرتوه، پێیانڕاگه‌یه‌نراوه ده‌بێت مانگانه
قه‌رزه‌كه بۆ بانك بگێڕنه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر پابه‌ندی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه
بۆ بانك نه‌بن، بانكه‌كه‌ش ناچارده‌بێت ده‌ستبه‌سه‌ر موچه‌كانیاندا بگرێت و قهرزهكهی
وه‌ربگرێته‌وه".