نێچیرڤان بارزانى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى نه‌وت پێشنیارێكى نوێی داوه‌ به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى ، ئایا قبوڵكراوه‌ ؟

هەواڵی / 9/2/2019 1158 جار بینراوە

نێچیرڤان بارزانى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى نه‌وت پێشنیارێكى نوێ بۆ به‌غدا ده‌خاته‌ڕوو‌

 

نێچیرڤان بارزانى له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى نه‌وت، پێشنیارێكى نوێى بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه‌، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا عه‌بدولمه‌هدى پێشنیارێكى دیكه‌ى كردووه‌.

نێچیرڤان بارزانى داواى له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى كردووه‌، كه‌ سه‌دا ٥٠ی نەوت و گازى هه‌رێمى كوردستان له‌رێگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ بفرۆشرێت، له‌ژێر چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى به‌غدا.

به‌پێى پێشنیاره‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى، له‌و سه‌دا ٥٠ی  كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌دا ٢٥ی  به‌قه‌رز بدرێته‌وه‌ و سه‌دا ١٥ شى دابینبكرێت بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانى بوارى نه‌وت، به‌ڵام پێشنیاره‌كه‌ى قبوڵنه‌كراوه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا عادل عه‌بدولمه‌هدى پێشنیارى كردووه‌، سه‌دا ٦٠ی نەوتی هەرێم له‌رێگه‌ى به‌غداوه‌ بفرۆشرێت و پاره‌كه‌شى بۆ به‌غدا بێت، له‌و سەدا ٤٠ ی ده‌مێنێته‌وه‌، پارەی قەرزەکان و کۆمپانیا نەوتییەکانی لێبدرێتەوە.

هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌و دوو پاكێجه‌یان نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ رۆژانى ئاینده‌ گفتوگۆكانیان به‌رده‌وام بێت.


زۆرترین بینراو