فەرید ئەسەسەرد: ڕزگار عەلی كاندیدی یەكێتییە بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك

هەواڵی / 9/2/2019 87 جار بینراوە

فەرید ئەسەسەرد: ڕزگار عەلی كاندیدی یەكێتییە بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی ڕایدەگەیەنێت: ڕزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی تاكە كاندیدیانە بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك و ئەگەرهاتوو ژمارەی كاندیدەكانیش زیادبكرێت، ئەوا پرسی یەكلاكردنەوەی دەدرێتە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی لە كەركوك.

فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند:”ئەوەی گفتوگۆی لەسەركراوە بۆ دیاریكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك ئەوەیە كە دەبێت ئەندامی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بێت”.

ئەسەسەرد وتیشی: “ڕزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی كاندیدی ئێمە بووە بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك و كاك خالید شوانیش بۆ پۆستی وەزارەتی دادی عیراق، بەڵام ئێستا ناوبەناو باسی كاك خالیدیش دەكرێت كاندید بكرێت بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك”.

فەرید ئەسەسەدر روونیشیكردەوە:”لەكاتێكدا ئەگەر یەكێتیی دوو كاندیدیشی بۆ پۆستی پارێزگار هەبوو، ئەوا ناوی كاندیدەكان دەدەن بەئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوكی یەكێتیی، ئەوان خۆیان یەكلایی دەكەنەوە و ئێمەش پشتگیریی دەكەین، بەڵام تائێستا تاكە كاندید كە دانراوە بۆ پۆستی پارێزگار ڕزگار عەلییە”.

سەبارەت بەوەش ئاخۆ لەكۆبونەوەی 18ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی پارێزگاری كەركوك چاوەڕواندەكرێت پارێزگاری كەركوك دیاریبكرێت، ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتیی وتی:”پێموایە لە18ی ئەم مانگە یەكلانەكرێتەوە، چونكە ئەو پرسە پێویستی بە كۆبوونەوەی تر دەبێت، بەتایبەت دەبێت كۆبوونەوەكە لەكەركوك بكرێت و پێكهاتەكانی تریش بەشداریی تێدابكەن”.

ئەوەشی وت:”لەكاتی گفتوگۆو دانوستان لەگەڵ پارتی بۆ پبێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت گفتوگۆمان لەسەر ئەوە كردووە كە پۆستی پارێزگاری كەركوك دەبێت بۆ یەكێتیی بێت و یەكێتیش خۆی كاندیدەكە دیاریدەكات”.

 


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوده‌كانی ( دومــــه‌لان ) ئه‌وه‌نده‌ زۆرن ، به‌ پاره‌ ناكرێن .

له‌پاش باران بارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ ده‌ڕوێت

گرنگترین خواردنه‌ گونجاوه‌كان بۆ گروپی خوێنی جۆری(A)

ئا: گوڵاڵه‌ محه‌مه‌د ـ ماسته‌ر له‌به‌روبووم

پێش ئەنجامدانی سێكس ئەم خواردنانە مەخۆ

زانیاری گرنگ بۆ هاوسه‌ران

زۆرترین بینراو