لەکاتی مەلەکردندا ژەھراوی بووم بە کلۆر چی بکەم باشە....!؟

هەواڵی / 9/2/2019 152 جار بینراوە

لەکاتی مەلەکردندا ژەھراوی بووم بە کلۆر چی بکەم باشە....!؟

شه‌ن پرێس :
کلۆر مادەیەکی کیماییە کەرێگرە لەگەشەی بەکتریا لەنێو ئاودا، ئەمەش بەکاردێت بۆ پاککردنەوەی مەلەوانگەکە و ئاوی خواردنەوە و پاککردنەوەی ئاوی زێراب و پاشماوە دەستکردەکان، ھاوکات رەگەزێکی چالاک و کاریگەرە لەنێو پێکھاتەی مادەی پاکەرەوەدا.
دەکرێ ژەھراوی بون بەکلۆر لەکاتی دەست تێوەردان یان قوتدان و ھەڵمژینی کلۆردا دروست ببێت کەکلۆرەکە کارلێک دەکات لەگەڵ ئاوی دەرەوەی لەش و سەر رووکارەکان لەگەڵ لەشتدا ئەمەش دەبێتە ھۆی دروستبونی ترشی ھایدرۆکلۆریک و ھیبۆکلۆرۆس ئەمانەش ژەھراویین بۆ مرۆڤ.
زۆربەی رووداوەکانی ژەھراویبون بەکلۆر لەدەرەنجامی بەھەڵە خواردنەوەی پاکەرەوەکانە نەک مەلەکردن لەمەلەوانگەکاندا.

لەنیشانەکانی ژەھراوی بوون بەکلۆر :

 
کۆکە، گرفتی ھەناسەدان، کەڵەکەبوونی شلە لەنێو سیەکاندا.
سوتانەوەی ناودەم، ئاوسانی قوڕگ، ئازاری قوڕگ،ئازاری گەدە، رشانەوە، خوێن لەپیساییدا.

چارەسەری ژەھراوی بوون بەکلۆر:
سەرەتا ھەوڵ بدە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەیت.
ئەگەر کلۆر لەسەر پێست دەرکەوت ئەوا بەسابون و ئاو بیشۆ.
ئەگەر چوە چاوتەوە بۆ ١٥ دەقیقە بەئاو بیشۆ و عەدەسەکانت بشۆ.
ئەگەر بەھەڵە کلۆرت قوتدا یەکسەر شیر یان ئاو بخۆرەوە
ئەگەر ھەڵم و بۆنی کلۆرت بەسەردا ھات، ھەوڵ بدە ھەوای پاک ھەڵمژیت لەنزیکترین کاتداو بچۆرە شوێنێکی بەرز بۆ ئەوەی پاکترین ھەوا ھەڵمژیت.

ئاماده‌كردنی : محمد رسول محمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دكتۆره‌ سه‌وسه‌ن: منداڵبوون به‌ڕێی سروشتی باشتره‌ و زیانه‌كانیشی كه‌متره‌

بۆ منداڵی نۆبه‌ره‌ ژنی دووگیان ده‌بێ 11 جار سه‌ردانی پزیشك بكات

شەکرەی ماوەی دووگیانی ئافره‌ت چییه‌؟

د.هەرێم که‌ریم ئه‌حمه‌د

زۆرترین بینراو