شه‌ن پرێس ، هۆكارەكانی هەوڵی داخستنی نەخۆشخانەی بەخشین ئاشكرا دەكات .

هەواڵی / 6/2/2019 517 جار بینراوە

شه‌ن پرێس ، هۆكارەكانی هەوڵی داخستنی نەخۆشخانەی بەخشین ئاشكرا دەكات .

كێشە دەكەوێتە نێوان تەندروستی سلێمانی ‌و نەخۆشخانەی بەخشین

شه‌ن پرێس :
هۆكاری هەوڵەكانی داخستنی نەخۆشخانەی بەخشین لە سلێمانی بڵاو دەكرێتەوە ، ئیدارەی نەخۆشخانەكە هەرزانی نرخی دەرمان‌و بینینی نەخۆشەكانین بەهۆكار دەزانن  و تەندروستی پاساوی تر دەكات بەهۆكار و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەدواداچون بۆ ئەو كێشەیە دەكات .

دوای ئەوەی چەند وێنەیەكی بەردەم نەخۆشخانەی بەخشین لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو بۆوە كە دەردەكەوێت ئۆتۆمبیلێكی سەربازی لەبەردەم نەخۆشخانەی بەخشیندایە ‌و دوای ئەوەی هەواڵی ئەوە بڵاو بۆوە ئەو نەخۆشخانەیە لەلایەن تەندروستی سلێمانیەوە دادەخرێت.
 
بەرپرسانی نەخۆشخانەكە بۆئەوەی تێبگەن لەهۆكاری داخستنی نەخۆشخانەكەیان  ئامادەنەبوون لێدوان بدەن.

كارگەیشتە ئەوەی لیژنەیەی تەندروستی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ئەوی راستی ڕوداوەكە بزانێت سەردانی نەخۆشخانەی بەخشینی كرد.
 
لەبارەی ئەوەی ئایا هۆكارێك هەیە كە ئەم نەخۆشخانەیە دابخرێت سەرۆكی لیژنەكە وتی..
 
نەخۆشخانەی بەخشین لەدرەنگانێكی ئێوارەی رۆژی چوارشەمە ‌و چەند رۆژێك دوای ڕوداوەكە لەڕونكردنەوەیەكدا ئاماژە بەچارەسەری كێشەی نێوان خۆیان ‌و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دەكات دەڵێت، گەیشتینە چارەسەری كێشەكەمان.

ئێمە راستیەكانمان بەمشێوە زانی سەر چاوەیەك لەنەخۆشانەكە دەڵێت، چەند جارێك ئاگاداركراوینەتەوە لەوەی ئێمە بەپێی یاساكارناكەین چونكە نرخی بینینی نەخۆش لەهەموو شوێنێك بە بیست هەزار دینارە لەبەخشین بە سێ هەزار دینارە.

نرخی دەرمان بەهەمو جۆرەكانیەوە جیاوازی زۆری هەیە لەگەڵ نۆرینگە و دەرمانخانەكاندا ‌و هەرزانترە لەگەڵ نرخی پشكنین بۆیە تاكە هۆكارێك بۆئەوەی كە وەك بیانویەك بەو نەخۆشخانەیە ئەوەیە كەدەڵێن، ئەمانە هۆكاری پابەند نەبونی ئەوانە بەیاساوە.

سەرچاوەیەكیش لەتەندروستی سلێمانی دەڵێت : ئەوكێشەیە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە پزیشكێكی ئەو نەخۆشخانەیە كەلەنەخۆشخانەی حكومیش كاردەكات، لەنەخۆشخانەیەكی حكومی نەخۆشی ڕەوانەی  نەخۆشخانەی بەخشین كردووە ‌و ئەمان لیژنەیان لەسەرگرتووە.

ئەمە لەكاتێكدا ئیدارەی نەخۆشخانەی بەخشین ڕەتیدەكاتەوە هیچ پزیشكێكی ئەوان كاری وای كردبێت ‌و رێگەش نادەن هیچ پزیشكێك كاری وابكات چونكە ئەوەندە نەخۆش ڕو دەكاتە نەخۆشخانەكەیان كە پێویستیان بەهێنانی نەخۆشی نەخۆشخانە حكومییەكان نییە.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوده‌كانی ( دومــــه‌لان ) ئه‌وه‌نده‌ زۆرن ، به‌ پاره‌ ناكرێن .

له‌پاش باران بارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ ده‌ڕوێت

گرنگترین خواردنه‌ گونجاوه‌كان بۆ گروپی خوێنی جۆری(A)

ئا: گوڵاڵه‌ محه‌مه‌د ـ ماسته‌ر له‌به‌روبووم

پێش ئەنجامدانی سێكس ئەم خواردنانە مەخۆ

زانیاری گرنگ بۆ هاوسه‌ران

زۆرترین بینراو