قه‌یس خه‌زعه‌لی‌: هێزه‌ عێراقیه‌كان ده‌توانن سوپای‌ ئه‌مریكا بكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌

هەواڵی / 6/2/2019 102 جار بینراوە

قه‌یس خه‌زعه‌لی‌: هێزه‌ عێراقیه‌كان ده‌توانن سوپای‌ ئه‌مریكا بكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌
 
شه‌ن پرێس:
له‌ میانه‌ی‌ ووتارێكیدا له‌شاری‌ به‌غدادی‌ پایته‌خت, ئه‌مینداری‌ گشتی‌ میلیشیای‌ شیعه‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبیی‌ (عصائب أهل الحق) ڕایگه‌یاند كه‌ هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك له‌ مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ ئه‌مریكادا نیه‌ له‌ عێراق, هه‌روه‌ك جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ ئه‌وان ده‌توانن ته‌واوی‌ سوپا و هێزه‌ بیانیه‌كانی‌ ئه‌مریكا و ووڵاتانی‌ تریش له‌ خاكی‌ عێراق بكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌.
له‌ درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا (قه‌یس خه‌زعه‌لی‌)ی‌ ئه‌مینداری‌ عصائب أهل الحق ووتیشی: سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا به‌ ڕاشكاوانه‌ ئامانجی‌ بوونی‌ مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكای‌ له‌ عێراق ئاشكرا كردووه‌ و ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانیش له‌ توانایدا هه‌یه‌ كه‌ بڕیاری‌ گونجاو و پێویست له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ربكات.
خه‌زعه‌لی‌ دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سوپای‌ عێراق و هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌توانن هه‌موو هێزه‌ بیانیه‌كان له‌ناو خاكی‌ عێراق بكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌, هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت خاكی‌ عێراق به‌كاربهێنێت بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر ووڵاتی‌ ئێرانی‌ دراوسێمان, كه‌ ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی‌ ده‌ستوری‌ ووڵاته‌.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دكتۆره‌ سه‌وسه‌ن: منداڵبوون به‌ڕێی سروشتی باشتره‌ و زیانه‌كانیشی كه‌متره‌

بۆ منداڵی نۆبه‌ره‌ ژنی دووگیان ده‌بێ 11 جار سه‌ردانی پزیشك بكات

شەکرەی ماوەی دووگیانی ئافره‌ت چییه‌؟

د.هەرێم که‌ریم ئه‌حمه‌د

زۆرترین بینراو