عبدالمهدی‌ سه‌ردانی‌ ئه‌مریكا ده‌كات

هەواڵی / 6/2/2019 84 جار بینراوە

عبدالمهدی‌ سه‌ردانی‌ ئه‌مریكا ده‌كات
 
شه‌ن پرێس:
وابڕیاره‌ بۆ تاووتوێكردنی‌ چه‌ند پرسێكی‌ گرنگ له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ئایینده‌دا (عادل عبدالمهدی)ی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق سه‌رۆكایه‌تی‌ شاندێكی‌ باڵای‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ بكات و سه‌ردانی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا بكه‌ن.
هه‌ندێك له‌ میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ وابڕیاره‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتووا شاندێكی‌ باڵای‌ عێراقی به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ عادل عبدالمهدی‌ سه‌ردانی‌ ئه‌مریكا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ ئه‌و ووڵاته‌ كۆببنه‌وه‌ و چه‌ند ته‌وه‌رێك تاووتوێ‌ بكه‌ن.
شایانی‌ باسه‌ كه‌ سه‌ردانیكردنی‌ ئه‌و شانده‌ عێراقیه‌ بۆ ئه‌مریكا سه‌رانێكی‌ پڕۆتۆكۆڵی‌ نیه‌, به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی‌ به‌ داهاتووی‌ عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی‌ (4) ساڵی‌ ئایینده‌دا, به‌تایبه‌تیش بوونی‌ هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ناو خاكی‌ عێراق و ململانێ‌ سیاسیه‌كانی‌ ئه‌و ووڵاته‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دكتۆره‌ سه‌وسه‌ن: منداڵبوون به‌ڕێی سروشتی باشتره‌ و زیانه‌كانیشی كه‌متره‌

بۆ منداڵی نۆبه‌ره‌ ژنی دووگیان ده‌بێ 11 جار سه‌ردانی پزیشك بكات

شەکرەی ماوەی دووگیانی ئافره‌ت چییه‌؟

د.هەرێم که‌ریم ئه‌حمه‌د

زۆرترین بینراو