كه‌ى تووشى برینی ناو دەم ده‌بین چی بکــــەی باشــــە....!؟

هەواڵی / 5/2/2019 696 جار بینراوە

كه‌ى تووشى برینی ناو دەم ده‌بین چی بکــــەی باشــــە....!؟

شه‌ن پرێس :
ئەم برینە بە شێوەیەکی ناشرین دەردەکەوێت له‌سه‌ر زمان یان له‌ ناو گه‌روو یاخود مەڵاشوو و پوك كه‌ هۆكاره‌ بۆ بێزاركردنت و ڕێگە له‌ خواردن ده‌گرێت و له‌كاتی قسه‌كردن یان نان خواردن ڕه‌نگه‌ ئازارت بدات، لەو بابەتەدا به‌ ووردی باسى چاره‌سه‌رەکانی دەكه‌ین.

ئه‌و جۆره‌ برینانه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی وه‌ك هه‌وكردنی گه‌ده‌ یاخود كه‌می به‌رگری له‌ش و زۆر جگه‌ره‌ كێشان و كه‌می ئاسن و زۆربوونی ڕێژه‌ی شه‌كر و پاك ڕانه‌گرتنی ده‌م و دانەوە دروست ده‌بێت، به‌كارهێنانی حه‌بی مه‌نعی ئافره‌تانیش هۆکارە بۆ برین و هەوکردنی ناودەم.

پێویسته‌ ده‌م و دانت سێ جار له‌ ڕۆژێكدا دوای نان خواردن بشۆیت و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ جگه‌ره‌ و خواردنی لەڕادەبەدەری په‌نیر، گۆشتی مانگا و مه‌ڕ کە فیتامین بی 12یان تیادایە.

باشتر وایە لەکاتی تووشبوون بە برینی ناودەم هەنگوین یاخود شیر یان ماست لە شوێنی برینەکحە بهەسووی چونکە پێکهاتەیان دەبێتە هۆی ساڕێژبوونی برینەکە و رێگە لە هەوکردن و تەشەنە کردنی دەگترێت.

هاوکات ئەو پێکهاتانە یارمەتیدەرن بۆ له‌ناوبردنی كه‌ڕووه‌كان، به‌كارهێنانی مێخه‌ك له‌گه‌ڵ ئاو یان خوێ و ئاوی لیمۆ چەند جارێک لە رۆژدا لە دەمت وەربدە بۆ له‌ ناوبردنی كه‌ڕووه‌كان، به‌ڵام هه‌وڵ بده‌ خواردنه‌وه‌ی شیر و شیرینی كه‌م بكه‌یته‌وه‌ چونكه‌ هاوكاره‌ بۆ گه‌شه‌ كردنی كه‌ڕووه‌كان.

برینی ناو دەم ناسراوە بە ئازاری خۆرە، هەندێک جار لەسەر لێو دەر دەکەوێت و زۆر جاریش بەشی ناوەوەی ڕوومەت، پوک یان لە ژێر زمان و مەڵاشوو سەر هەڵدەدات.

ئاماده‌كردنی : محمد رسول محمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوده‌كانی ( دومــــه‌لان ) ئه‌وه‌نده‌ زۆرن ، به‌ پاره‌ ناكرێن .

له‌پاش باران بارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ ده‌ڕوێت

گرنگترین خواردنه‌ گونجاوه‌كان بۆ گروپی خوێنی جۆری(A)

ئا: گوڵاڵه‌ محه‌مه‌د ـ ماسته‌ر له‌به‌روبووم

پێش ئەنجامدانی سێكس ئەم خواردنانە مەخۆ

زانیاری گرنگ بۆ هاوسه‌ران

زۆرترین بینراو