حوكمی له‌په‌نجه‌ كردنی ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریه‌تی

هەواڵی / 5/2/2019 643 جار بینراوە

حوكمی له‌په‌نجه‌ كردنی ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریه‌تی

شه‌ن پرێس :
پرسیار: ئایا ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ی كه‌ ژن وپیاو ده‌یكه‌نه‌ په‌نجه‌ له‌دوای ماره‌بڕین، دروسته‌ یان حه‌رامه‌؟ تكایه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی شه‌رعی ته‌واو وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ پاداشتان بداته‌وه‌ .
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان درود وسه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال به‌یت ویار وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .
له‌په‌نجه‌ كردنی ئه‌ڵقه‌ وموسیله‌ هه‌ر جۆره‌ شتێكی تر كه‌ له‌ ئاڵتون دروستكرا بێت، حه‌رامه‌ ودروست نییه‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئاڵتون وزێڕی حه‌رامكردووه‌ بۆ پیاوانی ئوممه‌تی ئیسلام، هه‌ر بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كاتێك پیاوێك ده‌بینێت موسیله‌یه‌كی زێری له‌ په‌نجه‌دا بوو له‌په‌نجه‌ی داكه‌ند وپێی فه‌رمووی : « يعمد أحدكم إلى جمرة من نار فيضعها في يده » [رواه مسلم ( اللباس والزينة/3897 ] واته‌ : یه‌كێك له‌ئێوه‌ به‌ ئه‌نقصه‌د ده‌یه‌وێت پشكۆیه‌ك له‌ئاگر بكاته‌ ده‌ستیه‌وه‌ .
بۆیه‌ دروست نییه‌ بۆ پیاوانی موسڵمان كه‌ ئه‌ڵقه‌ وموسیله‌ی زێر له‌په‌نجه‌ بكه‌ن، به‌ڵام له‌په‌نجه‌ كردنی ئه‌ڵقه‌ وموسیله‌ی جگه‌ له‌زێڕ كارێكی دروست و ڕێگا پێدراوه‌، ئه‌گه‌ر چی له‌كانزایه‌كی گران به‌هاش دروست كرابێت .


به‌ڵام به‌نسبه‌ت ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ی كه‌ له‌كاتی ماره‌بڕیندا زاوا و بووك له‌په‌نجه‌ی یه‌كتری ده‌كه‌ن، ئیسلام به‌ داب ونه‌ریتێكی ئیسلامیانه‌ی نازانێت بگره‌ كارێكی بیدعه‌ وداهێنراوه‌ له‌ دیندا، چونكه‌ داب ونه‌ریتی گه‌لان و ئاینه‌كانی تری جگه‌ له‌ئیسلامه‌، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاو ژنه‌ی له‌په‌نجه‌ی ده‌كه‌ن باوه‌ڕیان وابێت ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ خۆشی وشادیان بۆ دێنێت و ده‌بێته‌ مایه‌ی به‌رده‌وامی ژیانی هاوسه‌رییان ئه‌وه‌ جۆرێكه‌ له‌جۆره‌كانی شیرك وهاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره‌، چونكه‌ خۆشی وشادی هێنان ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی خوادایه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌شه‌ی نه‌بێت وته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌ بێت كه‌ دابو نه‌ریتێكه‌ له‌كاتی ئه‌و موناسه‌به‌یه‌دا له‌په‌نجه‌ی ‌یه‌كتری ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ووتمان داب ونه‌ریتی غه‌یره‌ موسلمانانه‌، ئێمه‌ش وه‌ك موسڵمان فه‌رمانمان پێكراوه‌ كه‌ به‌كوێرانه‌ لاسایی بێباوه‌ڕان و كه‌سانی ناموسڵمان نه‌كه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ لاسایی كردنه‌وه‌ی داب ونه‌ریتی ناموسڵمانان جێگای قبوڵ نییه‌، به‌تایبه‌تی  له‌و شتانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ بیروباوه‌ڕه‌وه‌ هه‌یه‌، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا فه‌رموویه‌تی : « من تشبه بقوم فهو منهم » [رواه الطبراني في الأوسط ، وفيه علي بن غراب، وقد وثقه غير واحد ] واته‌ : هه‌ركه‌سێك لاسایی هه‌ر گه‌ل وقه‌ومێك بكاته‌وه‌ و خۆی وه‌ك ئه‌وان لێ بكات ئه‌وه‌ بێگومان له‌وانه‌ .


جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌بری ئه‌وه‌ی ئێمه‌ خوو بگرین به‌و داب ونه‌ریتانه‌ی كه‌ خوو ودابو نه‌ریتی ناموسڵمانانن باشتر و چاكتر وایه‌ ئێمه‌ ئه‌و سوننه‌تانه‌ جێ به‌جێ بكه‌ین كه‌ پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلی الله علیه وسلم) له‌م جۆره‌ موناسه‌بانه‌دا فه‌رمانی پێكردووه‌، وه‌ك : ده‌ربڕینی شادی و خۆش دوور له‌تێكه‌ڵاوی ژن و پیاوانی ناموحه‌ره‌م، و ده‌عوه‌ت كردنی خزمان و دۆستان و دروستكردنی چێشت وخواردن بۆیان، پاشان كه‌سانی به‌شدار بوو ئه‌و دوعا ونزایه‌ بۆ بووك و زاوا بكه‌ن كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فێری موسڵمانانی كردووه‌، وه‌ك هاتووه‌ : أنَّ النَّبيَّ صلَّى اللَّهُ عليْهِ وسلَّمَ كانَ إذا رفَّأَ الإنسانَ إذا تزوَّجَ قالَ: « بارَكَ اللَّهُ لَكَ وبارَكَ عليْكَ وجمعَ بينَكُما في الخيرِ » [رواه أبو داود والترمذي وصححه الألباني] واته‌ / پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)  هه‌ركاتێك پیرۆزبایی له‌یه‌كێك بكردایه‌ كه‌ ژنی هێنابایه‌ پێی ده‌فه‌رموو : خوای گه‌وره‌ پیرۆزی بكات لێت وله‌سه‌رتی موباره‌ك بكات، وله‌سه‌ر خێر و خۆشی كۆتان بكاته‌وه‌ .


جا بۆیه‌ برای به‌رێزم ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی موسڵمان به‌شوێن ئه‌و سوونه‌تانه‌دا بگه‌ڕێن كه‌ ئاینه‌ی پیرۆزه‌كه‌ی ئیسلام فێری كردووین، لای خوای گه‌وره‌ خۆشه‌ویست ده‌بین وپاداشتیش وه‌رده‌گرین، وه‌ك خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : ( قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ ) [ال عمران :31] واته‌ : ئه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه‌ خواتان خۆش ده‌وێت که‌واته‌ دوای من بکه‌ون تا خواش ئێوه‌ی خۆش بوێت وه‌ له‌ گوناهه‌کانتان خۆش ببێت وه‌ خوا لێخۆشبووی میهره‌بانه‌ .


 نه‌ك حۆمان سه‌رقاڵ و سه‌رگه‌رم بكه‌ین به‌ شتێكه‌وه‌ كه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌ له‌ ئاینه‌كه‌ماندا، خوای گه‌وره‌ له‌ گوناهی ئێمه‌ وئێوه‌یش خۆش بێت .


ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دكتۆره‌ سه‌وسه‌ن: منداڵبوون به‌ڕێی سروشتی باشتره‌ و زیانه‌كانیشی كه‌متره‌

بۆ منداڵی نۆبه‌ره‌ ژنی دووگیان ده‌بێ 11 جار سه‌ردانی پزیشك بكات

شەکرەی ماوەی دووگیانی ئافره‌ت چییه‌؟

د.هەرێم که‌ریم ئه‌حمه‌د

زۆرترین بینراو