ئـایـا ( سـتـیـان ) هـۆكـاره‌ بـۆ تـووش بـوون بـه‌شـێـرپـه‌نـجـه‌ ؟؟

هەواڵی / 4/2/2019 462 جار بینراوە

بۆ ئافره‌تان : ئـایـا ( سـتـیـان ) هـۆكـاره‌ بـۆ تـووش بـوون بـه‌شـێـرپـه‌نـجـه‌ ؟؟

شه‌ن پرێس :
ساڵانێكی‌ ئێجگار زۆره‌ كه‌ئه‌فسانه‌ی‌ په‌یوه‌ندیی به‌ستنی‌ ستیانی‌ سنگی‌ ئافره‌تان به‌تووش بوونی‌ به‌نه‌خۆشیی‌ شێرپه‌نجه‌وه‌ له‌نێوان نه‌وه‌كاندا دێت و ده‌چێت و مه‌ترسییه‌كی‌ زۆری‌ لای‌ خانمان دروستكردبوو, كه‌وا لێكده‌درایه‌وه‌ ستیانی‌ سنگی‌ ئافره‌تان ده‌بێته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هاتووچۆی‌ شله‌ی‌ لیمفاوی له‌به‌شی خـواره‌وه‌ی‌ مه‌مك و ده‌بێته‌ هۆی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژه‌هر تیایدا و دوا جار تووشی شێرپه‌نجـه‌ی‌ ده‌كات, به‌ڵام لێره‌ به‌دواوه‌ ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ پوچه‌ڵ بووه‌ و خانمان ده‌توانن به‌بێ هیچ ترس و بیمێك ستیان ببه‌ستن و به‌كاری‌ بهێنن .


توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كردووه‌ كه‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی‌ زانستی‌ و دروست نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ستیان ئافره‌تان تووشی نه‌خۆشیی‌ شێر په‌نجه‌ ده‌كات, پزیشكه‌كان توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تێر و ته‌سه‌لیان له‌باره‌ی‌ ستیان و هۆكاره‌كانی‌ تری‌ تووش بوونه‌وه‌ به‌نه‌خۆشیی‌ شێرپه‌نجه‌ ئه‌نجامدا, وه‌ك ته‌مه‌ن و كێشی‌ كه‌سه‌ و مێژووی خێزانه‌كه‌ی‌ بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ و چه‌ند شتێكی‌ تریش و جه‌ختیشیان له‌سه‌ر سـێ جۆر و توخمی‌ ئافره‌ت كرده‌وه‌, كه‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان ( 55  بـۆ  74 ) ساڵیدا بوو :
•    454 ئافره‌تی‌ تووش بوو به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ گازیی‌ مه‌مكه‌كان ( invasive ductal carcinoma  )
•    590 ئافره‌تی‌ تووش بوو به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك له‌جۆری‌ (invasive lobular carcinoma – IL C )
•    469 ئافره‌ت كه‌تووشی هیچ جۆرێك له‌شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك نه‌بووبوون .
پاشان پزیشكه‌كان ڕایانگه‌یاند كه‌ئه‌و خانمانه‌ی‌ به‌شداریی‌ توێژینه‌وه‌كه‌یان كردبوو له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك به‌ده‌ست شێرپه‌نجه‌وه‌ ناڵاندبوویان و تووش ببوون نه‌وه‌ك به‌ستنی‌ ستیان, كه‌له‌وانه‌ :
-    وه‌رگرتنی‌ ده‌رمانی‌ هۆڕمۆناتی‌ جێگره‌وه‌ .
-    مێژووی‌ خێزانه‌كه‌یان به‌شێرپه‌نجه‌ له‌جۆری‌ یه‌كه‌م ( دایك , خوشك , كچ ) .
-    پێشتر منداڵیان نه‌بووه‌ .
ئه‌و پزیشك و توێژه‌ره‌وانه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تیی‌ دكتۆر ( لـو شین ) ئاشكرایانكرد كه‌هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان به‌ستنی‌ ستیان بۆ هه‌ڵگرتن و كۆكردنه‌وه‌ی‌ مه‌مكی‌ ئافره‌تان و تووش بوونیان به‌نه‌خۆشیی‌ شێرپه‌نجه‌دا نیه‌ و ستیان هیچ مه‌ترسیه‌كیان بۆ دروست ناكات .
چـۆن سـتـیـانـی‌ گـونـجـاو بـۆ مـه‌مـكـه‌كـانـت هـه‌ڵـده‌بـژێـریـت ؟
-    قه‌باره‌ی‌ ستیانه‌كه‌ و گۆڕینی‌ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی‌ كات و گه‌وره‌ بوون, یان بچووك بوونه‌وه‌ی‌ مه‌مكه‌كانتدا .
-    تێكڕای‌ ئه‌و كاتژمێرانه‌ی‌ كه‌ڕۆژانه‌ ستیانه‌كه‌ت ده‌به‌ستیت .
-    به‌ستی‌ ستیانێكی‌ تری‌ پشتیوانی‌ .
-    ته‌مه‌نی‌ خانمه‌كه‌ له‌كاتی‌ یه‌كه‌مجار به‌ستنی‌ ئه‌و ستیانانه‌دا .
شایانی‌ باسه‌ كه‌شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مـك تووشی ئافره‌تان ده‌بێت و یه‌كێكه‌ له‌بڵاوترینی‌ جۆره‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ و به‌پێی‌ ئامارێكی‌ ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستیی‌ جیهانیش زیاتر له‌ ( 1,7 ) ملیۆن ئافره‌ت له‌جیهاندا تووشی ئه‌و جۆره‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ بوونه‌ته‌وه‌ .


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوده‌كانی ( دومــــه‌لان ) ئه‌وه‌نده‌ زۆرن ، به‌ پاره‌ ناكرێن .

له‌پاش باران بارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ ده‌ڕوێت

گرنگترین خواردنه‌ گونجاوه‌كان بۆ گروپی خوێنی جۆری(A)

ئا: گوڵاڵه‌ محه‌مه‌د ـ ماسته‌ر له‌به‌روبووم

پێش ئەنجامدانی سێكس ئەم خواردنانە مەخۆ

زانیاری گرنگ بۆ هاوسه‌ران

زۆرترین بینراو