ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ توركیا (82) ملیۆنی‌ تێپه‌ڕاند

هەواڵی / 3/2/2019 119 جار بینراوە

ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ توركیا (82) ملیۆنی‌ تێپه‌ڕاند
 
شه‌ن پرێس:
به‌گوێره‌ی‌ داتایه‌كی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ ئاماری‌ توركیا, ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ ئه‌و ووڵاته‌ (82) ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌.
ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ (2017)دا, ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ توركیا (80) ملیۆن و (810) هه‌زار و (525) كه‌س بووه‌, به‌ڵام له‌ ساڵی‌ (2018)دا بۆ (82) ملیۆن و (3) هه‌زار و (882) كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌, واته‌ له‌و ساڵه‌دا (1,193,357) كه‌س زیادیكردووه‌.
به‌پێی‌ ئه‌و ئاماره‌ ڕێژه‌ی‌ ڕه‌گه‌زی‌ نێر له‌نێو هاووڵاتیانی‌ توركیادا (50,2%)یه‌ و ڕێژه‌ی‌ ڕه‌گه‌زی‌ مێینه‌ش (48,8)ی‌ پێكهێناوه‌ و ڕێژه‌ی‌ شار و شارۆچكه‌ نشینه‌كانیش (92,3%)یه‌ و لادێ نشینه‌كانیش (7,7%)یه‌.
به‌گوێره‌ی‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نافه‌رمیش ژماره‌ی‌ كوردانی‌ باكوری‌ توركیا له‌ ساڵی‌ (2018)دا زیاتر له‌ (15) ملیۆن كه‌س بووه‌, كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی‌ زیاتر له‌ (18%).


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوده‌كانی ( دومــــه‌لان ) ئه‌وه‌نده‌ زۆرن ، به‌ پاره‌ ناكرێن .

له‌پاش باران بارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ ده‌ڕوێت

گرنگترین خواردنه‌ گونجاوه‌كان بۆ گروپی خوێنی جۆری(A)

ئا: گوڵاڵه‌ محه‌مه‌د ـ ماسته‌ر له‌به‌روبووم

پێش ئەنجامدانی سێكس ئەم خواردنانە مەخۆ

زانیاری گرنگ بۆ هاوسه‌ران

زۆرترین بینراو