ئه‌م ئافره‌ته‌ ، بۆ پاککردنه‌وه‌ی چاویان هه‌زاران که‌س ده‌چنه‌ لای ...وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: نایاساییه‌

هەواڵی / 1/2/2019 1228 جار بینراوە

ئه‌م ئافره‌ته‌ ، بۆ پاککردنه‌وه‌ی چاویان هه‌زاران که‌س ده‌چنه‌ لای ...وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: نایاساییه‌



شه‌ن پرێس:ئاژانس
«من و دایکم تا ئێسـتا دوو جار سەردانی ئەم ژنەمان کردووە و توانیومانە سوودێکی باش لە چارەسەرەکەی ببینین، چونکە چاوەکانم ئازارێکی زۆری هەبوو، خۆڵوتۆزی تێ چووبوو، کاتێ ناونیشانی ئەم ژنەیان پێ دام و هاتینە سەردانی، بۆی پاک کردمەوە و ئێستا چاوەکانم هیچ کێشەیەکان نییە.» ئه‌مه‌ وته‌ی کامەران حەمە عەزیزی 40 ساڵه،‌ یەکێکه‌ لەو کەسانەی کە لە شاری سلێمانییەوە هاتبووە سەردانی ئه‌و ژنه‌ی چاو ده‌ته‌کێنێت له‌ سه‌یدسادق.

خانم سه‌عید ئه‌و ژنه‌ی له‌ ڕێگه‌ی ده‌سته‌كانییه‌وه‌ چاوی هاووڵاتییان پاك ده‌كاته‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌زاران نه‌خۆش بۆ چاره‌سه‌ری چاویان سه‌ردانیان كردووه‌.

خانم سه‌عید ته‌مه‌نی 63 ساڵه‌ و له‌ گوندی «تاسڵووجه‌«ی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور له‌ دایك بووه،‌ ئێستا‌ دانیشتووی شارۆچكه‌ی سه‌یدسادقه‌، ئه‌و به ‌هۆی ئه‌وه‌ی چاوی هاووڵاتییان به‌ ده‌ستی پاك ده‌كاته‌وه‌ ڕۆژانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ نه‌خۆش لە شوێنە جیاوازەکانی کوردستان و کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە سه‌ردانی ده‌کەن.

ئه‌و بۆ «ئاژانس» وتی: «چاوپاككردنه‌وه‌ له ‌دایكمه‌وه‌ بۆم ماوه‌ته‌وه‌ و وەک بەهرەیەک خوا پێی بەخشیوم و ئێستا‌ منداڵه‌كانیشم فێر كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوای خۆم ئه‌و كاره‌ هه‌ر بمێنێت.

ئه‌و به ‌ده‌سته‌كانی چاو پاك ده‌كاته‌وه،‌ هه‌رچی شتی تێدا بێت لە پاش ئەوەی لە ڕێگەی کلێنسێکەوە دەستی لێ دەدات هەرچی تێدا بێت لە چاوی کەسەکەوە دێته‌ دره‌وه‌.

ڕۆژانه‌ به ‌ده‌یان كه‌س سه‌ردانی ده‌كه‌ن و هه‌ندێك جار هاووڵاتیی بیانییش سه‌ردانی ده‌كه‌ن و ماوه‌ی 12 ساڵه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كات.

خانم باسی ئه‌وه‌ش ده‌کات: «له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا تا ئێستا خەڵکێکی زۆر لە هەموو چینوتوێژەکان سەردانیان کردووم،‌ جگە له شار و ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، له کوردستانی ئێرانیشەوە خەڵک دێنە سەردانم و‌ بۆ چاره‌سه‌ری چاویان.»

دکتۆر خاڵس قادر وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی تەندرووستی دەربارەی کاری ئەو ژنە بە «ئاژانس»ی وت: «ئەوە کارێکی نایاساییە و هەر کەسێک خاوەنی بڕوانامەی پزیشکی و زانستی نەبێت ئەوا ڕێگەپێنەدراوە و دەچێته چوارچێوەی هەڵخەڵەتاندنەوە».

وتیشی: «لە حاڵەتی ڕوودانی هەر کێشەیەک لە لای ئەو جۆرە کەسانە پێویسـتە بە زووترین کات قائیمقام یان بەرپرسانی حوکمی ئاگادار بکرێنەوە و ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵدا بکرێت».

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوده‌كانی ( دومــــه‌لان ) ئه‌وه‌نده‌ زۆرن ، به‌ پاره‌ ناكرێن .

له‌پاش باران بارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ ده‌ڕوێت

گرنگترین خواردنه‌ گونجاوه‌كان بۆ گروپی خوێنی جۆری(A)

ئا: گوڵاڵه‌ محه‌مه‌د ـ ماسته‌ر له‌به‌روبووم

پێش ئەنجامدانی سێكس ئەم خواردنانە مەخۆ

زانیاری گرنگ بۆ هاوسه‌ران

زۆرترین بینراو