ئه‌و پاساوانه‌ی چین ، ئافره‌ت ئه‌یان كاته‌ هۆكاری ته‌سلیم نه‌بوو بـۆ جیماع و سـەرجـێی .

هەواڵی / 30/1/2019 2022 جار بینراوە

ئه‌و پاساوانه‌ی چین ، ئافره‌ت ئه‌یان كاته‌ هۆكاری ته‌سلیم نه‌بوو بـۆ جیماع و سـەرجـێی .

شه‌ن پرێس :
ئـەو كـێـشـە و گـرفـتـانـەی كـەدەبـنـە هـۆی سـارد و سـڕیـی پـەیـوەنـدیـیـە خـۆشـەویـسـتـی و سـێـكـسـیـیـەكـانـی نـێـوان ژن و پـیـاوەكـان و زۆر جـاریـش بـەتـایـبـەتـی كـاریـگـەریـی دەكـاتـە سـەر خـانـمـەكـان و خـۆیـان لـەپـیـاوەكـانـیـان بـەدوور دەگـرن و خـۆیـان نـادەن بـەدەسـتـەوە بـۆ ئـەنـجـامـدانـی كـاری سـەرجـێـیـی و جــیـمـاعـی شــەرعـی, یـان وەك دەوتـرێـت كـەدەیـكـەنـە پــاسـاو و بـیـانـووی بـەدەمـەوە نـەهـاتـنـی داوای پـیـاوەكـانـیـان بـۆ ئـەو كـارە و بـەبـێـزاریـیـەكـەوە بـۆی دەڕوانـن, وەك ئـەوەی كـەبـەزۆر و زوڵـم ئـەو كـارەیـان لـەگـەڵـدا بـكـرێـت, یـان تــام و چـێـژی لـێ نـابـیـنـن, بـۆیـە پـێـویـسـتـە كـەپـیـاوانـی بـەڕێـزیـش كـەم و زۆر خـۆیـان لـەو هـۆكـارانـە بـەدوور بـگـرن و بـیـانـوو و پـاسـاو نـەدەن بـەدەسـت خـێـزانـەكـانـیـانـەوە و بـیـانـوویـان بـبـڕن !!, تـاهــاوسـەرەكـانـیـشـیـان بـەگـەرم و گـوڕیـیـەوە بـەدەمـیـانـەوە بـێـن و هـەردوولا تـائـەو پـەڕی تــام و لــەزەت لـەو كـەش و هـەوا ڕۆمـانـسـیـیـە و جـەسـتـەی یـەكـتـریـش وەربـگـرن .

پـێـویـسـتـە كـەپـیـاوان هـۆشـیـاریـی تـەواوەتـیـیـان لـەوە هـەبـێ و بـەتـایـبـەتـیـش خـۆیـان لـەم خــاڵانـە بـەدوور بـگـرن و هـەمـاهـەنـگـیـیـەكـی تـەواو و ڕاسـتـەقـیـنـە لـەگـەڵ خـێـزانـەكـانـیـانـدا بـكـەن, چـونـكـە بـاش بـزانـە كـەخـانـمـەكـەت ئـەمـانـە دەكـاتـە هـۆكـاری خـۆبـەدەسـتـەوە نـەدانـی, ئـەوە لـەكـاتـێـكـدا كـەوەك دەوتـرێـت ئـافـرەتـانـی شــەرقــی بـۆ خـۆیـان بـەشـێـوەیـەكـی گـشـتـی هــەسـتـی سـێـكـسـیـیـان لاوازە و گـەرم و گـوڕ نـیـن و ســاردن, جـائـەگـەر ئـەم خـاڵـی لاوازیـیـانـەش بـدەی بـەدەسـتـەوە ئـەوە خـراپـتـر !!:

1 / یـاری و گـەمـە و دەسـتـبـازی نـەكـردن لـەپـێـش ئـەنـجـامـدانـی كـاری جـیـمـاعـەكـەیـان: پـێـویـسـتـە كـەپـیـاوان چـەنـد خـولـەكـێـك بـەر لـەدەسـتـپـێـكـردنـی كـاری خــێــر, كـەمـێـك دەسـتـبـازی و گـەمـە لـەگـەڵ خـاتـوونـەكـانـیـانـدا بـكـەن و هـەسـتـی یـەكـتـری بـوروژێـنـن, چـونـكـە ئـەگـەر ڕاسـتـەوخـۆ بـچـنـە نـاو كـارەكـەوە ئـەوا خـێـزانـەكـەی تـووشـی سـاردوسـڕی دەكـات و ڕەنـگــە تـوڕە و بـێـزاریـش بـێـت لـێـی .

2 / مـامـەڵـە نـەكـردن بـەڕۆمـانـسـیـیـانـە لـەگـەڵـیـدا : ئـافـرەتـان پـێـیـان خـۆشـە كـەگـوێـیـان لـەچـەنـد ووتـەیـەكـی هـەنـگـویـنـیـانـەی نـاسـك و خـۆش بـێـت لـەپـیـاوەكـانـیـانـەوە بـەر لـەجـیـمـاع كـردن و لـەكـاتـی جـیـمـاع كـردنـەكـەشـدا, وەك ئـەوەی كـەبـاس و وەسـفـی جـوانـیـی جـەسـتـەی خـێـزانـەكـەی بـكـات, یـان بـڵـێـت ئـای ئـەمـجـارە قـژت چـەنـد جـوانـە !!, چـاوەكـانـت زۆر جـوانـتـر بـوون !! مـیـكـیـاژی ئـەمـجـارەت نـاسـكـتـرە !! .... چـونـكـە ئـەوە وای لـێـدەكـات كـە كـەمـێـك نــاز و مـەكـر بـنـوێـنـێ‌ و زیـاتـر بـەدەم داواكـاریـی پـیـاوەكـەیـەوە بـێ و تـێـكـەڵ بـەو كـەشـوهـەوایـە بـێـت لـەگـەڵـیـدا .

3 / گـرنـگـی نـەدان بـەپـاكـوخـاوێـنـیـی جـەسـتـە: ئـافـرەتـان حــەز بـەپـیـاوی پـیـس و پـۆخـڵ  و چـڵـكـن نـاكـەن, یـان كـەبـۆنـی نـاخـۆشـی چـڵـك و عـارەق لـەجـەسـتـەی بـێ, چـونـكـە بـۆنـی نـاخـۆش حــەز و ئـارەزووە سـێـكـسـیـیـەكـانـی ژنـەكـە دەكـوژێ, هـەروەك لـەمـەدا پـیـاوانـیـش بـەهـەمـان شـێـوە حــەز دەكـەن كـەخـێـزانـەكـانـیـان پـاكـوخـاوێـن و بـۆن خـۆش بـن, بـۆیـە بـۆ ئـەنـجـامـدانـی بـەتــام و لـەزەتــتـریـن كـاری سـەرجـێـیـی, ڕێـنـمـایـی پـیـاوان و ئـافـرەتـانـیـش دەكـەیـن كـەپـێـكـەوە ڕەچـاوی ئـەم خـاڵـە گـرنـگـە بـكـەن .

4 / دیـاریـكـردنـی كـاتـێـكـی نـەگـونـجـاو: ڕێـنـمـایـی پـیـاوان دەكـەیـن كـەزۆر سـوور نـەبـن و پـێـداگـیـری نـەكـەن لـەوەی كـەلـەو كـاتـانـەدا داوای سـەرجـێـیـی لـەژنـەكـانـیـان بـكـەن كـەئـەوان – خـێـزانـەكـانـیـان – حــەزی پـێ نـاكـەن و تـاقـەتـیـان نـیـە, چـونـكـە دیـسـانـەوە دەیـكـاتـە بـیـانـووی دووركـەوتـنـەوە و ئـامـادەنـەبـوونـی .

5 / دوو گـیـانـی : ڕەنـگـە زۆر جـار لـەحـاڵـەتـی دوو گـیـانـیـدا ئـافـرەتـان زۆر حــەز بـەئـەنـجـامـدانـی كـاری سـەرجـێـیـی و جــیـمــاع نـەكـەن, ئـەوەش بـەهـۆی قـورس بـوونـی لاشـەیـان و مـانـدوو بـوون و ئـازارەكـانـیـانـەوە كـەدوو گــیـانـیـیـەكـە بـۆی دروسـتـكـردوون, بـۆیـە دەبـێـت كـەپـیـاوانـیـش بـەدڵ گـەرمـیـیـەوە ڕەچـاوی ئـەو دۆخـەیـان بـكـەن و نـەبـنـە مـایـەی بـێـزار بـوونـی زیـاتـریـان .
 


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوده‌كانی ( دومــــه‌لان ) ئه‌وه‌نده‌ زۆرن ، به‌ پاره‌ ناكرێن .

له‌پاش باران بارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ ده‌ڕوێت

گرنگترین خواردنه‌ گونجاوه‌كان بۆ گروپی خوێنی جۆری(A)

ئا: گوڵاڵه‌ محه‌مه‌د ـ ماسته‌ر له‌به‌روبووم

پێش ئەنجامدانی سێكس ئەم خواردنانە مەخۆ

زانیاری گرنگ بۆ هاوسه‌ران

زۆرترین بینراو