هه‌ندێك داب‌ و نه‌ریتی جوانی عوسمانییه‌كان له‌‌ناو خێزان

هەواڵی / 28/1/2019 1362 جار بینراوە

بزانه‌ كه‌كچه‌كه‌یان کاتی شوکردنی هاتووه‌ چیان كردووه‌
هه‌ندێك داب‌ و نه‌ریتی جوانی عوسمانییه‌كان له‌‌ناو خێزان
شه‌ن پرێس:

۱ـ (پەرداخێک ئاو ـ کوپێک قاوە)/عادەتیان وابووە کەمیوانیان دەهات،پەرداخێک ئاوو کوپێک قاوەیان دەخستە بەردەستی،هەرکاتێک کە میوانەکە قاوەکەی دەخواردەوە،دەیانزانی کە میوانەکەیان برسی نیەو تێرە..

بەڵام،کەئاوەکەی دەخواردەوە،دەیانزانیکە میوانەکەیان برسیە..هەرخێرا نانیان ئامادە دەکردو سفرەیان دەڕازاندەوە،،بێ ئەوەی میوانەکەیان توشی ئیحڕاجی وشەرم بکەن..

۲: دوو داریان لەپێش دەرگا هەڵواسیبوو

دانەیەکی باریک وبچووک.دانەیەکی ئەستوورو گەورە.جاهەرکاتێک بە باریک (بچوکەکە)لەدەرگادەدرا،خاوەن ماڵ دەیزانی کە ئافرەتە.بۆیە ئافرەت دەچوو دەرگای دەکردەوە.

بەڵام،کەبەئەستورەکە(گەورەکە) لەدەرگادەدرا،خاوەن ماڵ دەیزانی کەپیاوێک لەپێش دەرگایەو میوانیانە،بۆیە پیاوی ماڵ دەچوو دەرگای دەکردەوە.

۳ــ دانانی پێڵاوەکان لەدەرەوە

یان لەپێش دەرگای مەدخەل،،تاوەک وبەهیچ میوانێک نەڵێن پێڵاوەکانت دانێ پێش چوونەژوورەوە!

٤ــ گوڵی زەرد و سوور

کەماڵێک نەخۆشیان لەماڵدا هەبوایە،گوڵێکی زەردیان لە پێش ماڵەکەیان دادەنا،،تاوەک وخەڵکی گەڕەک و پیادەوجیرانەکان ئارامی گەڕەک بپارێزن لەبەر ئەونەخۆشە..

بەڵام،کەکچێکی گەنجیان هەبوایەو کاتی شوکردنی هاتبا، ئەواگوڵێکی سوریان لەپێش دەرگا دادەنا،تاوەک وخوازبێنی کاران پێی بزانن و بێنەداوای،وە کچەش بەدووربێت لەقسەی سوک ونەشیاوو قسەی عاممەی خەڵکی..

٥ــ دەست کراوەیی و بەخشندەیی دەوڵەمەندەکان لەگەڵ هەژاراندا/.

دەوڵەمەندەکان دەچوونە لای میوەفرۆشەکان و دوکاندارەکان،،داوای دەفتەری قەرزی هەژارانیان دەکرد و پارەیان بۆ دەدانەوە وقەرزەکەیان لەسەرلادەبردن،بێ ئەوەی خۆیان بناسێنن وکابرای قەرزداریش تەریق نەدەبووەوە....

٦ـ تەماشکردنی ناوچاوان وئەژنۆی زاوا/

کەس وکاری بووکەخان تەماشای ناوچاوان وسەرئەژنۆی زاوایان دەکرد،،تاوەک وبزانن جێگەی سوجدەو کڕنووشی پێوە دیارە یان نا!!

واتا نوێژ کارەیان نا...

۷ــ لەسنوور لامانداوە کوڕی خۆم!!!

کە پرسیار لەکەسێکی بەتەمەنیان کربا کەتەمەنی لەسەروو[٦۳]ساڵی بووایە،،لەڕووی نەدەهات بڵێ لەسەرو ئەوتەمەنەوەم،،لەبەرشەرم کردن لە (پێغەمبەر ــ ﷺ)،کە تەمەنی (٦۳)ساڵ بوو،بەڵکو دەیانگووت:

لەسنور لامانداوە کوڕی خۆم!!!!

٨ــ بانگ دان/بۆ هەر نوێژێک بەئاوازێکی تایبەت بانگیان دەدا!!

٭٭بانگ دانی نوێژی بەیانیان/بەمەقامی(صبا) بانگ دەدرا،،کەئاوازێکی حزین وپڕسۆزوتەنهایی وترس وگریانە لەبەردەست و دەسەڵاتی خوای گەورە!!!

٭٭بانگی نیوەڕۆ بەمەقامی (رست) دەدرا،،کە ئاوازی هەستانەسەپێ وبەردەوامی وگورج وگۆڵی بوو ،ئاوازی گەیاندنی ئەمانەتبوو.کەنوێژی نیوەڕۆیە...

٭٭بانگی عەسر،بەمەقامی(الحجاز)بوو، کەئاوازی شەوق وچالاک بوون بوو بۆ گەیشتنە ماڵی خوا(مەککە)، وەک سووپاسگوزاریەک بۆخوا بەگەیشتنە کاتی ئێوارەو کۆتایی ئەم ڕۆژەشیانە بەساغی!!

٭٭بانگی شێوان (مەغریب) بەمەقامی (سیکا)بوو،واتا تێفکرین و ورورد بوونەوە لەدرووستکراوەکانی خوای گەورە،بەتایبەت کاتی ئێوارەوخۆر ئاوابوون...

٭٭بانگی خەوتنان(عشا‌و)،بەمەقامێک کەلەمەقامی (بەیات) دەچوو بانگیان دەدا،،ئاماژەکردن بوو بۆئاسوودەیی ودڵ خۆشی ودەروو لێکرانەوەی بڕوادار بەهۆی خوا پەرستیەوە.

پێگه‌ی خێزان

زۆرترین بینراو