غوسڵی لەش گرانی، یان غوسڵی جەنابە، چۆنه‌؟

هەواڵی / 25/1/2019 2859 جار بینراوە

بزانه‌ تۆ به‌و شێوه‌یه‌ له‌شگرانیت ده‌ركردووه‌
غوسڵی لەش گرانی، یان غوسڵی جەنابە، چۆنه‌؟
شه‌ن پرێس:
ـ سەرەتا هەردوو دەستی دەشوات.
ـ بە دەستی ڕاستی ئاو دەكات بە سەر دەستی چەپیدا و تارات دەگرێت و دەوروبەری عەورەت پاك دەكاتەوە.

 دوو جار، یان سێ جار دەستی چەپی دەهێنێت بە زەویدا یان (یان بە سابوون دەیشوات).

ـ دەستنوێژدەگرێت وەك چۆن دەستنوێژدەگرێت بۆ نوێژ، بەڵام هەندێك جار شۆردنی هەردوو پێی دوا دەخات بۆ پاش ئاو كردن بە سەر هەموو لاشەدا.

ـ  ئاو دەبات و دەیكات بە سەر سەریدا و پەنجەكانی دەخانە نێو قژی یەوە تاوەكو بنی تووكەكان تەڕ دەبن.

ـ   سێ جام  ئاو دەكات بە سەر سەریدا.

ـ ئەنجا ئاو دەكات بە سەر هەموو لاشەیدا، لە پێشان ئاو دەكات بە سەر لای ڕاسیدا و پاشان بە لای چەپیدا.

 چاكتر وایە لە كاتی ئاو كردن بە سەر لاشەدا دەستی پێدا بهێنێت بۆ ئەوەی بە دڵنیایی تەڕ ببێت.

ـ هەردوو پێی دەشوات ئەگەر شتنی دوا خستبێت لە كاتی دەستنوێژەكەیدا.
  پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم ئەگەر خۆی بشۆردایە (غوسلی بكردایە) بە هۆی لەش گرانی یەوە سەرەتا هەردوو دەستی دەشت، ئەنجا بە دەستی ڕاستی ئاوی دەكرد بە سەر دەستی چەپیدا و عەورەتی دەشت،   دەست نوێژی دەگرت وەك چۆن دەست نوێژ بگرێت بۆ نوێژ، ئەنجا ئاوی دەبرد و پەنجەكانی دەخستە بن مووەكانی سەری تاوەكو وای دەبینی كە هەموو سەری تەڕ بووە ئەو كاتە سێ جام ئاوی دەكرد بە سەر سەریدا، ئەنجا ئاوی دەكرد بە سەر هەموو لاشەیدا، ئەنجا هەردوو پێی دەشوشت.

لە كۆتایدا تیبینی یەك دەخەمە ڕوو سەبارەت بە بەكارهێنانی ووشەی (لەش پیسی) كە لە پرسیارەكەدا هاتووە، و دەڵێم: بە كارهێنانی ئەم ووشەیە دروست نی یە، بەڵكو دەبێت بووترێت: غوسڵی لەش گرانی، یان غوسڵی جەنابە،... هتد.

چونكە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی: سبحان الله... إن المسلم لا ینجس (البخاری: 1 / 333، ومسلم: 1 / 282).
واتە: موسڵمان پیس نابێت، و پاكە، والله أعلم.

ئا: محمد عبدالرحمن .پێگه‌ی خێزان

زۆرترین بینراو