ئایا چووكی پیاوان ده‌شكێت ؟ هۆکارەکانی شکانی چووک چییه‌؟

هەواڵی / 16/1/2019 2432 جار بینراوە

ئایا چووكی پیاوان ده‌شكێت ؟ هۆکارەکانی شکانی چووک چییه‌؟
ئایا چووک ئێسکی تێدایە؟


شه‌ن پرێس :
ئایا چووک هێندە بە ئاسانی دەشکێت؟ ئایا شکانی چووک مەترسیدارە؟ ئایا بە شکانی چووک مەترسیی لەسەر داهاتووی زیندەگی دروستدەبێت؟ چووک لە چی پێکدێت، ئایا چووک ئێسکی تێدایە تاوەکو بشکێت؟  ئایا چارەسەری شكانی چووک چییە؟


چووک لە چی پێکدێت، ئایا چووک ئێسکی تێدایە؟
چووک لە سێ بۆڕی لوولەیی پێکهاتووە، دوویان وەک باڵۆن وان، کاتێك پڕ دەبن لە خوێن، چووک رەپ و رەق دەبێت. بە پێستێكی تایبەت دەورەدراون، کە هەم لە درێژیدا و هەمیش لە پانیدا لەکاتی رەپبوونی چووک زیاددەکات و دەکشێت.
ئەوەی دەمێنێتەوە بۆڕییەکی بچووکترە و لەژێر چووکە، کە بۆڕی میزە و میزی پێدەکرێت. بۆیە دەتوانین بڵێین چووک هیچ ئێسکێكی تێدا نییە.

شکانی چووک چییە؟
شكانی چووک تەنیا ئەفسانە نییە، بەڵکو بەڕاستی چووکی مرۆڤ دەشکێت، بەڵام لەبەرئەوەی کە هیچ ئێسکێک لە چووکدا نییە، شكانەکەی وەک شکانی ئێسکی ران و قۆڵ نییە.
شکانی چووک کاتێک روودەدات کە لەکاتی رەپبوونیدا، چووک بەر هێزێكی دژ دەکەوێت و بە شكانی چووک ناودەبرێت.

چووک چۆن دەشكێت؟
د. جاکۆب راجفەر، پڕۆفیسۆری میزەڕۆ لە زانکۆی کالیفۆڕنیا دەڵێت لەکاتی هاتنەجۆش و هەوەسبزواندن، خوێن دەچێتە دوو بۆڕییە باڵۆنییە گەورەکان و پەستان دروستدەبێت، ئەمەش وا دەکات چوک رەق و توند بێت، کە بە زەحمەت دەنوشتێتەوە، بۆیە کاتێك زەبرێكی بەردەکەوێت، بۆ نموونە کاتێك بە هێزێكی زۆر دەکەوێتە سەر حەوزی ئافرەت لەکاتی سێكس، دەبێتەهۆی هێزێكی دەرەکی زۆر و ئەو شانانەی دەورەی چووکیان داوە، ناتوانن بەرگەی زەبرەکە بگرن، بۆیە لەو کاتەدا چووک دەشكێت.

د. جاکۆب راجفەر روونیدەکاتەوە شکانی چووک تەنیا لەکاتی رەپبوونی چووکدا روودەدات، کاتێك چووک دەنیشێتەوە، پەستانی نێو چووک کەمە و بە ئاسانی دەتوانێت بچەمێتەوە و بەرگەی هێزە دەرەکییەکان دەگرێت.

نیشانەکانی شکانی چووک
پڕۆفیسۆرە ئەمریکییەکە ئاشکرایدەکات ئەگەر تۆ چووکی خۆتت شکاند، ئەوا زوو هەستی پێدەکەی، ئاشکراترین نیشانەشی دەنگی شکانە کە هەستی پێدەکرێت و بەهۆی برینداربوون و پسانی شانەکانەوەیە.
یەکێکی دیکە لە نیشانەکانی بریتییە لە نەمانی رەپبوون، هەروەک ئەوەی کە دەرزییەک بە باڵۆنێكی پڕ هەوادا بکەیت، کە چۆن دەفیچێتەوە، دواتر چووک ئەستووردەبێت، رەش و شین دەبێتەوە و ئازارێکی زۆری دەبێت.
ئەگەر شکانەکە بۆڕی میزی گرتبێتەوە، ئەوا بە دڵنیایی هەست بە بوونی خوێن دەکەی لەکاتی میزکردن.

هۆکارەکانی شکانی چووک؟
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ئەمریکی زۆربەی حاڵەتەکانی شكانی چووک لەکاتی سێکس روودەدەن، ئەمەش چ خۆبەخۆ بێت، یان لەکاتی سێكس لەگەڵ کەسی بەرامبەردابێت. دیارترین هۆکارەکانی دیکەی چووکشکان ئەمانەن:
-    کەوتنە سەر چووکی رەپبوو لەکاتی خەوتن
-    بەربوونەوە بەسەر چووکی رەپبوو
-    بەرکەوتن بە حەوزی ئافرەت لەکاتی سێکس
-    دەستلێدان و زۆرنووشتاندنەوەی چووک لەکاتی رەپبوون لەلایەن خوودی کەسەکە. "ئەمە ئەو حاڵەتەیە کە گەنجەکەی باسم کرد بەهۆیەوە چووکی شکابوو".

چی بکرێت لەکاتی شکانی چووک؟
د. جاکۆب راجفەر روونیدەکاتەوە کە شكانی چووک حاڵەتێكی شەرمهێن و بێزارکەرە، بەڵام پێویستە زوو سەردانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە بکەی.
دەستنیشانکردنی شكانی چووک لەرێگەی پشکنینی دەستی، وێنەگرتنی تیشكی بۆڕی میز یان بەهۆی MRI دەبێت.

چارەسەری شكانی چووک
بەکارهێنانی خێرای پارچەیەک بەفر بۆ کەمکردنەوەی ئەستووربوونەکەی بۆ ماوەی 10 خولەک، پاشان لە نەخۆشخانە دانانی سۆندەی میز بۆ بەتاڵکردنی میزڵدان، وەرگرتنی دەرمانی دژە هەوکردن و دەرمانی ئازارشكێن.
هەروەها یەکێكی دیکە لە چارەسەرە پزیشكییەکان نەشتەرگەری رێكکردنەوە و چاکردنەوەی چووکە، بەمەش مەترسی خوێنبەربوون کەمدەبێتەوە و دواتر خوێنبەر و خوێنهێنەرەکان رێککارییان بۆ دەکرێت، لەدوای ئەمەش دەبێت هەموو برین و بڕانێکی پێکهاتەکانی چووک بە بۆڕی میزیشەوە رێكدەکرێنەوە.

ئەگەری چاکبوونەوە چەندە؟
زۆربەی ئەوانەی نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت، بەباشی چاکدەبنەوە هەرچەندە دەکەوێتە سەر تووندی شکانەکەی، بەڵام دەبێت کەسەکە لانیکەم مانگێك لە سێكس دووربکەوێتەوە، دواتر توانای سێکسی و میزکردن بۆ کەسەکە دەگەڕێنەوە.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوده‌كانی ( دومــــه‌لان ) ئه‌وه‌نده‌ زۆرن ، به‌ پاره‌ ناكرێن .

له‌پاش باران بارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ ده‌ڕوێت

گرنگترین خواردنه‌ گونجاوه‌كان بۆ گروپی خوێنی جۆری(A)

ئا: گوڵاڵه‌ محه‌مه‌د ـ ماسته‌ر له‌به‌روبووم

پێش ئەنجامدانی سێكس ئەم خواردنانە مەخۆ

زانیاری گرنگ بۆ هاوسه‌ران

زۆرترین بینراو