هه‌ڵسوراوێكى بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: مه‌رج نییه‌ هه‌رهێزێك ئۆپۆزسیۆن بێت خزمه‌تى خه‌ڵكى كردبێت

هەواڵی / 12/1/2019 129 جار بینراوە

هەموو دەسەڵاتێک نەفرەت لێکراو نییه‌
هه‌ڵسوراوێكى بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: مه‌رج نییه‌ هه‌رهێزێك ئۆپۆزسیۆن بێت خزمه‌تى خه‌ڵكى كردبێت
شه‌ن پرێس:
هه‌ڵسوڕاوێكی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕایگه‌یاند، سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی كێشه‌كان نه‌بونی ده‌ستوره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و مه‌رج نییه‌ هه‌ر هێزێك ئوپۆزسیۆن بووبێت خزمه‌تى خه‌ڵكى كردبێت یان هەموو دەسەڵاتێکیش نەفرەت لێکراو بێت.

له‌ دیبه‌یتێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، كاردۆ محه‌مه‌د هه‌ڵسوڕاوى گۆڕان و ئه‌ندامى پێشووى په‌ڕله‌مانى كوردستان وتى، سەرچاوەى زۆربەى کێشەکان نەبوونى دەستورە لەهەرێمی كوردستان، هیچ گەلێک نیە کە شۆرش و ڕاپەڕینى کردبێت بیرى لە گرێبەستێکى کۆمەڵایەتى نەکردبێتەوە کە ئەویش دەستورە، ئێمە ئەو گرێبەستەمان نیە، له‌ كاتێكدا بنچینەكانی نیشتیمانیمان نیە، یاسامان نیە سەروەربێت دامەزاراوەمان نیە  ئەمانه‌ هەمووى قەیرانن.

له‌باره‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، زۆرکات ئۆپۆزسیۆن بوون لە هه‌رێمى كوردستان بەپیرۆز دەکرێت لەکاتێکدا مەرج نیە هەر هێزێک ئۆپۆزسیۆن بێت خزمەتى خه‌ڵكى کردبێت، یان هەموو دەسەڵاتێکیش نەفرەت لێکراو بێت.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، ئەگەر یاسا سەروەربێت و حكومه‌ت حکومەتى هاوڵاتى بێت و خزمەت بکات، دەستور هەبێت ئەوا پێم وایە دەکرێ ئەوانە لەچوارچێوەیەک قسەى لەسەر بکەین، هەر هێزێک دەسەڵات یان ئۆپۆزسیۆن بێت پێوەرمان ئەوەبێت چەندە لەقازانجى میللەتەکەیە و راستگۆ و به‌ پەرۆشە بۆ بەڵێنەکانى هەڵبژاردن، گرنگه‌ هه‌ستبكه‌ین هەنگاوەکانمان چۆن دەنێین، چونکە ئێمە لەکورستانى عێراق هەرێمێکى دانپێنراومان هەیە دەتوانین خزمەتى میللەتى خۆمان بکەین ئەگەر یەکگرتوو و رێکخراوتر بین.

زۆرترین بینراو