#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

به‌ڤیدیۆ.. لە گەڕەکێکی هەولێر منداڵێکی ساوا فڕێدەدرێت و بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستداوە

هەواڵی / 12/1/2019 239 جار بینراوە

سەگێک پاسەوانی تەرمه‌كه‌ی کردووە
به‌ڤیدیۆ.. لە گەڕەکێکی هەولێر منداڵێکی ساوا فڕێدەدرێت و بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستداوە
شه‌ن پرێس:
شەوی رابردوو منداڵێکی تازە لە دایکبوو لە گەڕەکی قەڵای نوێ لە شاری هەولێر فڕێدراوە و بەهۆی سەرماوە رەقبووەتەوە و گیانی لەدەستداوە.

بە وتەی شایەدحاڵێکیش سەگێک پاسەوانی تەرمی منداڵەکەی کردووە و لە کاتی هەوڵدان بۆ هەڵگرتنەوەی منداڵەکە پێیان وەڕیووە.

لە بارەی رووداوەکەوە هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە پەیامی راگەیاند: "دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادار کرایەوە لە رووداوەکە، تیمێکی ئێمە چوونەتە شوێنەکە و تەرمی منداڵەکەیان بردووە و رادەستی پزیشکی داد کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە تەرمەکەی و هۆکاری مردنەکەی.

وتیشی لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی راستی رووداوەکە ئاشکرا بکرێت.

زۆرترین بینراو