هۆكار‌ و سیناریۆی داخستنی پشت سینەما سالم ئاشكرا ده‌بێت .

هەواڵی / 9/1/2019 200 جار بینراوە

هۆكار‌ و سیناریۆی داخستنی پشت سینەما سالم ئاشكرا ده‌بێت .

شه‌ن پرێس :
ئاسایشی یەكێتی بەئیدارەی سینەما سالمی ڕاگەیاندووە هۆكاری ڕێگری لە فیلمەكە ئەمنی بووە  

میدیای فه‌رمی گۆڕان ، هۆكار‌و سیناریۆی داخستنی پشت سینەما سالم ئاشكرادەكات ، ئاسایشی یەكێتی بەئیدارەی سینەماكەیان ڕاگەیاندووە هۆكاری رێگری لەنمایشی فلمەكە هۆكارێكی ئەمنی بووە پلانێكی تێكدەرانە هەبووە ، بریاری كردنەوەی سینەماكەش بەمەرجی دواخستنی نمایشی فلمەكەیە بۆماوەیەكی نادیار، لەم ڕاپۆرتەدا وردەكاری سیناریۆی هێزەكەی ئاسایشی سلێمانی بڵاودەكرێته‌وه‌  

گۆڕانكاری لە سیاسەتی هێزەئەمنیەكانی سلێمانی سەربەیەكێتی لەدوای سەردانێكی كونسوڵی گشتی توركیاوە دێت لەهەرێمی كوردستان بۆ سلێمانی كەماوەی هەفتەیەك مایەوە چەندی دیداری تایبەت ‌و نهێنی دورلە چاوی كامێراری ئەنجامدران بەشێكی ئەو كۆبونەوانە رێككەوتن بووە لەسەر رێگەگرتن لە هەر چالاكیەكی سیاسی بچێتە خزمەتی پەكەوە زیاتر لەوەش ماوەیەكی زەمەنی داندراوە بۆئەوەی كە هەردولا چاودێری یەكتر بن بۆ پابەند بوون بەرێككەوتنەكەی نیوانیانەوە .

ئەوەی  ڕودەدات لەنمونەی سینەما سالمەوە كە فلمێك تێدا كراوەتەوە بیانوی بەپێی زانیارییەكان ئاساشی ناوشار كە كۆبونەوەی كردووە لەگەڵ ئیدارەی سینەماكەدا پێیانوتو بۆ سەلامەتی ئێوە دامان خستووە پلانێكی ئەمنی بووە هەوڵێكی تێكدەرانە هەبووە بۆیە دەرگای سینەماكە بكەنەوە بەڵام تاماوەیەكی نادیاری ئەو فلمە نمایش مەكەن.

كاردانەوەكان زیاترن یەكێك لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنی تەڤگەری ئازادی كە لەچوارچێوەی پشتوانی بۆ سینەما سالم لەگەڵ رۆشنبیران كۆبونەوە دەلێت گۆرانكاڕیی بەسەر سیاسیەتی یەكێتی رێككەوتنە لەگەڵ توركیادا.

ئەوانەی گرببونەوە هەمان بۆچونیان هەیە كە فلمەكە بیانوویەكی سیاسی بووە.
 
بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی هاوهەڵوێست بوو ئەویش ئیدانەی داخستنی دەرگای سینەماكەی كرد و دەڵێت: لەگەڵ پایتەختی رۆشنبیریدا ناگونجێت و دەبێت ڕەچاوی ئازادی خەڵكی كوردستان بكرێت.

مامەڵەی هێزەكانی ئاسایشی یەكێتی لەئێستادا لەگەڵ ئەو جموجوڵ‌و چالاكیانەی دەكرێت لەسنوری پارێزگای سلێمانی  كە مەبەست لێی نزیكە بونەوەیە.

زۆرترین بینراو