#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

دواکەوتنی موچەی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان کۆتایی پێدێت ... دەقی نوسراوەکەی بەغدا ببینە

هەواڵی / 9/1/2019 2366 جار بینراوە

بەبێ رادەستکردنی نەوتی ھەرێم
دواکەوتنی موچەی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان کۆتایی پێدێت ... دەقی نوسراوەکەی بەغدا ببینە
شه‌ن پرێس:
گرەنتی ناردنی موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە بەبێ رادەستکردنی نەوتی ھەرێم لەیەکێک لەماددەکانی بودجەی ٢٠١٩ی عیراق دەکرێت، ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنێت،ئەگەر ئەو ماددەیە جێگیربکرێت، دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم کۆتایی دێت.

ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەئەکاونتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە،"باشترین ماددە لەبودجەی ٢٠١٩ عیراق کە خزمەت بەفەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بکات و لەوێشەوە دواکەوتنی موچە کۆتایی پێبھێنریت ماددەی(۱٠) بڕگەی (ج)ە، کە گرەنتی ناردنی موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دەکات بەبێ رادەستکردنی نەوتی ھەرێم".

وتیشی:"بەوھۆیەوە بازاڕی ھەرێم جوڵەی تێدەکەوێت و مانگانە(٤٥٤)ملیار رەوانە دەکرێت بۆ فەرمانبەران و بەشێکیش بۆ پێشمەرگە دەنێریت کە بەشی موچەکانیان دەکات" .

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی عیراق دەڵێت:"مەترسی ئێمە لەوەدایە کە ئەندامانی لیژنەی دارایی و فراکسیۆنە کانیان لەئێستاوە باس لەوە دەکەن کە دەبێت ئەو بڕگەیە بگۆڕێت".

زۆرترین بینراو