#كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە

پیاوێكی تەمەن 63 ساڵ لەلایەن ھاوژینەکەیەوە لە ماڵ دەرده‌كرێت .

هەواڵی / 9/1/2019 497 جار بینراوە

پیاوێكی تەمەن 63 ساڵ لەلایەن ھاوژینەکەیەوە لە ماڵ دەرده‌كرێت .
بینینی منداڵەکانیشی لێ قەدەخەکراوە.

 

ئومێدی تەمەن 63 ساڵ، سێ ساڵە بە نائومێدی دەژی. ئەو لەلایەن ھاوژینەکەیەوە لە ماڵ دەرکراوە و بینینی منداڵەکانیشی لێ قەدەخەکراوە. 

ئومێد نایشارێتەوە ھێشتا بە ترسەوە دەژی، ئەگەرچی لە ماڵی خۆیشی نەماوە، چونکە دەڵێ "هاوژینەکەم لەنێو دادگای سلێمانی هەڕەشەی کوشتنی لێکردم، جگە لەوە پەلاماریشیان داوم".

یەکێتی پیاوان ئاماری ساڵی 2018ـی بڵاوکردەوە. ئامارەکە دەریدەخات تەنیا ئومێد نییە کە لەلایەن هاوژینەکەیەوە تووندوتیژیی بەرامبەر کراوە، چونکە لە ماوەی یەک ساڵدا 558 سکاڵا لەلایەن پیاوانەوە دژی ھاوژینەکانیان تۆمارکراون، 115 حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتنی پیاوانیش هەبووە.

لە ساڵی  2018، 39 پیاو لەلایەن ژنەکانیانەوە لە ماڵ دەرکراون و، 57 حاڵەتی خیانەتی ھاوسەرگیری ھەبووە، لەگەڵ نۆ حاڵەتی تووندوتیژی جەستەیی و 36 حاڵەتی فشاری دەروونی و سێکسی  و، 231 حاڵەتی دەستبەسەرداگرتنی
منداڵ و بێبەشکردنیان لە باوکیان تۆمارکراون.

یەکێتی پیاوانی کوردستان لە ساڵی 2014 دامەزراوە و، لەماوەی پێنج ساڵی کارکردنیدا، دوو ھەزار و 690 سکاڵای ئەو پیاوانەی پێگەیشتووە، کە روویان تێکردوون.