#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

ڕێبوار تاڵەبانی: لە کەرکوک وێنەی خومەینی و ئاڵای تورکیا و ئێران هەیە و هی کوردستان قەدەغەیە

هەواڵی / 9/1/2019 287 جار بینراوە

عبدالمهدی فەرمانیکرد بە داگرتنی
ڕێبوار تاڵەبانی: لە کەرکوک وێنەی خومەینی و ئاڵای تورکیا و ئێران هەیە و هی کوردستان قەدەغەیە
شه‌ن پرێس:
ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، لە کەرکوک وێنەی خومەینی، ئاڵای تورکیا و ئێران هەیە و ئاڵای کوردستان قەدەغەیە.

ڕێبوار تاڵەبانی لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا ڕاشیگەیاند، ئەو ئاڵایانەی لە کەرکوکدا هەن هی ناو عێراق نین بەڵام ئاڵای کوردستان کە پەسەندکراوە لەلایەن حکومەتی ئیتیحادی و دەستوری عێراقییەوە قەدەغەیە.

وتیشی، "هەر نەدەبوایە ئاڵای کوردستان دابگیرایە."

ڕێبوار تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، "جاران دەیانوت ئاڵای کوردستان نابێت لەسەر دامەزراوە حکومییەکان هەڵبکرێت، کەچی ئێستا زیاتر فشار دەکەن و دەڵێن نابێت لەسەر بارەگا حزبییەکانیش هەڵبکرێت، ئەمەش پێدرێژکردنێکی زیاترە."

ڕێبوار تاڵەبانی ڕەخنەی لە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە درەنگانی شەوی ڕابردوودا لەلایەن یەکێتییەوە گرت و ڕایگەیاند، "خۆ دزیمان نەکردووە لە یانزەی شەودا ئاڵا هەڵدەکەین."

ڕاشیگەیاند، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ئازایەتی نییە، چونکە مافێکی دەستوری و یاساییە و قەدەغەکردنی تاوانە.

دەربارەی پێگەی کورد لە کەرکوکدا ڕایگەیاند، ئێستا کورد لە کەرکوکدا بێدەسەڵاتە و لەو شارەدا حوکمی عورفی هەیە و هیچ یاسایەک نەماوە.

ئێوارەی ئەمڕۆش عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیکرد بە داگرتنی ئاڵای کوردستان لە شاری کەرکوک کە درەنگانی شەوی رابردوو لەلایەن یەکێتییەوە لەسەر بارەگاکانی هەڵکرابووەوە.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو