#كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە

سەرۆك وەزیران بۆ سەركردەكانی یەكێتی : ئاڵای كوردستان لە كەركوك داگرن .

هەواڵی / 9/1/2019 212 جار بینراوە

سەرۆك وەزیران بۆ سەركردەكانی یەكێتی : ئاڵای كوردستان لە كەركوك داگرن .


شه‌ن پرێس :
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک بە نایاسایی ناودەبات.

کەمێک لەمەوبەر عادل عەبدول‌مەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە "هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگا حیزبییەکان لەشاری کەرکوک پێچەوانەی دەستوری عێراقەوە و نایاساییە".

عادل عەبدول مەهدی فەرمانیشیکردوە بە هەرچی زوە داگرتنی ئەو ئاڵایانە لەسەر بارەگاکان لەشاری کەرکوک

 

لەبارەی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە شاری كەركوك سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا لە سەرۆك كۆمار دەكات ئەركی دەستوری خۆی لەوبارەیەوە جێبەجێ بكات.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی لەبارەی هەڵَكردنی ئاڵای كوردستان لەلایەن یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە لەسەر بارەگا حزبیەكانی خۆی لەو شارە هانا بۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق دەبات و پێی باشە ئەو پرسە لەدادگای فیدڕاڵی یەكلایی بكرێتەوە.

نوسینگەی عەبدولمەهدی رایگەیاندووە  "سەرۆك وەزیران، پەیوەندی بەپەلەی لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق ئەنجامداوە كە پارێزەری دەستووری عێراقیە و شەونخوونی دەكات بۆ زامنكردنی پابەندبوون بەدەستوورەوە". 

ئەو نوسینگەیە ئاشكراشی دەكات كە سەرۆك وەزیران "پەیوەندی بە ژمارەیەك سەركردە سیاسییە جیاوازەكانیشەوە كردووە و رێنماییكردوون بەهێنانە خوارەوەی ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگای حیزبە سیاسییەكان لە كەركووك، چونكە ئەم كارە پێچەوانەی دەستوورە". 

عەبدولمەهدی پێشی باشە بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەو پرسە لەگەڵ دادگای فیدڕاڵی گفتوگۆ بكرێت و ئەو پرسە لەلایەن ئەو یەكلایی بكرێتەوە و دەڵێت "باشترین رێگا ئەوەیە كە پرس بەدادگای باڵای فیدراڵی عێراقی بكرێت لەبارەی دەستووری بوونی ئەم هەنگاوە بەر لە جێبەجێكردنی، ئەگەر ویستمان رێز لە دەستوور بگرین كە هەموو لایەنێك بانگەشەی بۆ دەكەن". 

بەگوێرەی بەیاننامەكە ئەوە ئاشكرا دەبێت كە بەرپرسانی یەكێتی بە عادل عەبدولمەهدیان وتووە كە كەركوك ناوچەیەكی كێشە لەسەرە هەرێمی كوردستانیش مافی خۆیەتی ئاڵای كوردستانی تیادا هەڵبدات. 

لە شەوی رابردووەوە یەكێتی لە سەرجەم بارەگاكانی خۆی لە سنوری كەركوك ئاڵای كوردستانی هەڵكرد و بۆ ئەوەش ئەمڕۆ پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت دژایەتی خۆی بۆ ئەو كارە راگەیاند و داوای لە سەرۆك وەزیران كرد بە زووی ئەو بابەتە چارەسەر بكات.