لە بازاڕە جیهانیەكاندا نـرخـی نــەوت بـەرزبـووەوە

هەواڵی / 9/1/2019 68 جار بینراوە

ماوەی چەند ڕۆژێكە
لە بازاڕە جیهانیەكاندا نـرخـی نــەوت بـەرزبـووەوە
شەن پرێس:
ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانیەكاندا ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووەتەوە و تاڕادەیەك سەقامگیریشی بەخۆوە بینیوە و بەشێكی هۆكاری بەرزبووەكەیشی بۆ ئەگەرەكانی چارەسەربوونی كێشە بازرگانیەكانی نێوان هەردوو حكومەتی واشنتن و پەككین دەگەڕێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) بڵاویكرووەتەوە كە ئەمڕۆ نرخی نەوت نزیكەی دۆلارێك بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (58,62) دۆلار و بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (49,21) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
دوێنێ‌ و لە لێدوانێكیدا (ویلبور ڕوس)ی وەزیری بازرگانی ئەمریكا ڕایگەیاند كە پێدەچێت هەردوو حكومەتی ئەمریكا و چین بگەنە ڕێككەوتن و كێشەكانی نێوانیان بەرەو چارەسەر كردن دەچێت.

زۆرترین بینراو