موچەی بێ‌ پاشەكەوت، كلیلی سەركەوتن و شكستی مەسرور بارزانی دەبێت

هەواڵی / 9/1/2019 471 جار بینراوە

موچەی بێ‌ پاشەكەوت، كلیلی سەركەوتن و شكستی مەسرور بارزانی دەبێت

 

شه‌ن پرێس :دپلۆماتیك

مەسرور بارزانی كە بۆ كابینەی پێنجەمی حكومەت لەلایەن پارتیەوە دەستنیشانكراوە، تەنها یەك ڕێگای لەبەردەمدایە بۆ سەركەوتن لە تاقیكردنەوەی حكەمەتداریدا ئەویش گرەنتی موچەی فەرمانبەران و هەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشەكەوتی موچەیە.

سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ كە ئەندازیارەكەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی ئێستایە، هەرێمی كوردستان توشی تەنگەژەی قورسی ئابوری و سیاسی كرد.
بەهۆی ملنەدان بەیاسای بودجەی عێراق و رادەستكردنی نەوتی خاوی هەرێم بە سۆمۆ،بەهانەی دایە بەغدا كە بودجەی هەرێمی كوردستان ببڕێت.

،،
بەڵام لەناوەرۆكدا سیاسەتی تاڵانكردن و هەراجكردنی سەرمایەی كانزایی هەرێم و بڕینی موچەی فەرمانبەرانی كوردستان بوو. ئەوە سیاسەتی پێشخستن نەبوو، بەڵكو سیاسەتی داتەپینی ئابوری و دواخستنی كوردستانبوو لە هەموو رویەكەوە.


 لەكاتێكدا بەغدا داوای نەوتی هەرێمی نەدەكرد، كەچی بۆخۆی دوای ئەوەی نەوتی دەرهێناو نەوتەكەشی فرۆشت لەبازاڕی رەشدا نەیتوانی تەنانەت موچەی فەرمانبەرانی حكەمەتیش بدات، چ جای ئەوەی بودجەی پەرەپێدان و وەبەرهێنانیش دابین بكات.

 
سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ لەروكاردا سیاسەتی دروستكردنی سەربەخۆیی ئابوری بوو بۆ كوردستان، بەڵام لەناوەرۆكدا سیاسەتی تاڵانكردن و هەراجكردنی سەرمایەی كانزایی هەرێم و بڕینی موچەی فەرمانبەرانی كوردستان بوو. ئەوە سیاسەتی پێشخستن نەبوو، بەڵكو سیاسەتی داتەپینی ئابوری و دواخستنی كوردستانبوو لە هەموو رویەكەوە.
 
ركودی ئابوری لەهەرێمی كوردستان لەو دەقەیەوە دەست پێدەكات كە نێچیرڤان بارزانی ئابوری سەربەخۆ رادەگەیەنێت و لەوساتە وەختەوە هەتا ئێستا هەرێمی كوردستان نەهاتۆتەوە سەرخۆی.

راستە سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ پارتی و یەكێتی كردە خاوەنی كۆمپانیا گەورەكانی بواری نەوت و دەستی تێكەڵاوكردن لەگەڵ كۆمپانیا جیهانیەكانی ئەو بوارە و دەڵالە گەورەكانی نەوت، بەڵام سود و خێرەكەی بۆ خەڵكی كوردستان چی بوو؟ جگە لە پاشەكەوتی موچە.
،،
بڕبڕەی پشتی كاری دەوڵەتداری بریتییە لە سیاسەتی ئابوری. لەسەر چ بنەمایەك سیاسەتی ئابوری حكومەتەكەی بینا دەكات ئەمە پرسیارە سەرەكیەكەیە بۆ مەسرور بارزانی كە لەوانەیە چارەنوسی خۆی حكومەتەكەشی دیاری بكات


ئێستا كە نێچیرڤان بارزانی لە زەمەنی شكستی ئابوری حكومەتەكەی و هەرێمی كوردستانیشدا كابینەی حكومەتەكەی تەسلیمی برازاكەی دەكات، دەبێت مەسرور بارزانی بەوریایەوە روبەڕوی ئەم ئەركە نوێیەی ببێتەوە.
مەسرور بارزانی ئەزمونی لە بەڕێوەبردنی دامودەزگای مەدەنیدا نییە، دەبێت بە باشی لەوە تێگەیشتبێت حكومەت بە نەفەسی دەزگای ئەمنی بەڕێوەنابرێت.
بڕبڕەی پشتی كاری دەوڵەتداری بریتییە لە سیاسەتی ئابوری. لەسەر چ بنەمایەك سیاسەتی ئابوری حكومەتەكەی بینا دەكات ئەمە پرسیارە سەرەكیەكەیە بۆ مەسرور بارزانی كە لەوانەیە چارەنوسی خۆی حكومەتەكەشی دیاری بكات.


ئایا بەردەوام دەبێت لەسەر سیاسەتی ناوی زل و دێی وێرانی ئابوری سەربەخۆ، یان بەشێوەیەكی ژیرانە سود لەبودجە و توانای دەوڵەتی عێراق وەردەگرێت بۆ بوژاندنەوە و گەشەپێدانی ئابوری كوردستان.

ئێستا لەچاوی خەڵكی كوردستانەوە پاڵەوانی راستەقینە ئەو كەسەیە كە ستەمی پاشەكەوتی موچەی لەسەر لادەبات، ئەگەر مەسرور بارزانی بتوانێت بەهۆی رێكەوتن لەگەڵ بەغدا گرەنتی موچەی خەڵكی كوردستان بكات و پاشەكەوتی موچەنەهێڵیت ئەوا لەدەرگایەكی گەورەوە داخڵی كایەی حوكمڕانی دەبێت و دەبێتە پاڵەوانی خۆشگوزەرانی.
،،
دەبێت مەسرور بارزانی پلانی خۆی هەبێت بۆ حوكمڕانی و داڕشتنەوەی سیاسەتی ئابوری و رازی نەبێت ئەجێندایەكی ئابوری جێبەجێ‌ بكات كە بەر لە میللەت خۆی تیا دەبێتە قوربانی.


 
بە پێچەوانەشەوە ئەگەر لەسەر میراتی ئابوری تێكشاوی نێچیرڤان بارزانیەوە دەستپێبكات ئەوا خۆی دەخاتە دۆخێكەوە كە كەس حەسودی پێ‌ نابات و لەیەكەم تاقیكردنەوەی حوكمڕانیدا شكستدەهێنێت.
 
دەبێت مەسرور بارزانی پلانی خۆی هەبێت بۆ حوكمڕانی و داڕشتنەوەی سیاسەتی ئابوری و رازی نەبێت ئەجێندایەكی ئابوری جێبەجێ‌ بكات كە بەر لە میللەت خۆی تیا دەبێتە قوربانی.
 
چونكە ئەگەر لەم ئەركەیدا شكست بهێنێت لە بوژانەوەی ئابوری و دابینكردنی موچەی خەڵكی كوردستان ئەوا بۆ هەتا هەتایە وێنەیەكی خراپ لەخۆی دەگرێت كە لەوانەیە بۆ دەیان ساڵی دیكە كاڵ نەبێتەوە.


هێمن باقر
ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ
سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین
ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری


زۆرترین بینراو