#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

ئەحمەد حاجی ڕەشید ڕێککەوتنێکی نهێنی نێوان هەرێم و عادل عەبدولمەهدی ئاشکرا دەکات

هەواڵی / 8/1/2019 750 جار بینراوە

سەبارەت بە ناردنی پارە
ئەحمەد حاجی ڕەشید ڕێککەوتنێکی نهێنی نێوان هەرێم و عادل عەبدولمەهدی ئاشکرا دەکات
شه‌ن پرێس:
ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەرێم و بەغدا ڕێککەوتنیان کردووە بڕی ئەو پارەی کە مانگانە بۆ هەرێم ڕەوانە دەکرێت ١٣٧ ملیاری تر زیادبکرێت بکاتە ٤٥٤ ملیار دینار و بڕی ٦٧ ملیاریش بۆ پێشمەرگە ڕەوانەبکرێت.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید،لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە،شەوی ڕابردوو کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ هەرچەندە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق نەیتوانی ڕێژەی یاسایی خۆی بۆ کۆبوونەوە تەواوبکات، بەڵام لیژنەی دارایی بەردەوام بووە لە کۆبوونەوەکان و باس لە دابەشکردنی کار و پرۆژەیاسای بودجە کرا و، هەشت وەزارەت و دەستە دیاریکران بۆئەوەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ بکرێت و لە سبەینێیشەوە دوو وەزارەت میوانداری دەکەن.

دەربارەی ڕێککەوتنی نهێنیی نێوان هەرێم و بەغدا، ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئه‌ندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەی ڕابردوودا باس لە ڕێککەوتنی نهێنی نێوان هەرێم و عادل عەبدولمەهدی کراوە،چەند ئه‌ندامێك دڵنیاییاندا کە ئەو رێكه‌وتنه‌ کراوە هه‌رێمی‌ كوردستان نەوتی خۆی دەفرۆشێت ‌و بەنیازیشە به‌غداد مانگانە زیاتر لە ٤٥٤ ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و 67 ملیاریش بۆ پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌بكات‌.

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید هۆشداریده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت،لە ئێستاوە باس لەوەش دەکرێت، ئەگەر هەرێم نەوت ڕادەست نەکات، ئەوا ڕێگە نادرێت عەبدولمەهدی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق هیچ بڕە پارەیەک ڕەوانەی هەرێم بکات ئەوە ش بۆ هەریمی کوردستان زۆر قورس دەبیت لە حاڵەتی دابەزینی نەوتدا ئەم بابەتەش ئەگەر بکەویتە نیو دەزگاکانی راگەیاند ئەوا عادل عبدالمهدی دوچاری لیپرسینەوە دەبیت بۆیە زەرورە هەریم ورد دراسەی ئەم بابەتەی کردبیت.


زۆرترین بینراو