چەمچەماڵ .. (2) تانكەری پڕ لە سوتەمەنی سوتان

هەواڵی / 8/1/2019 119 جار بینراوە

كەسێك بریندار بووە
چەمچەماڵ .. (2) تانكەری پڕ لە سوتەمەنی سوتان
شەن پرێس:
ئەمڕۆ لە ناوچەی بانی مەقانی نزیك بە قەزای چەمچەماڵ (2) تانكەر پڕ لە سوتەمەنی گڕیان گرت و سوتان و پاش كاتژمێر و نیوێك بەچەندین ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە ئەوكات توانرا كۆنتڕۆڵ بكرێ‌ و بكوژێنرێنەوە.
لەوبارەیەوە عەمید (لوقمان حەسەن)ی بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەرگری شارستانی چەمچەماڵ ڕایگەیاند كە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو تانكەری پڕ لە سوتەمەنی لە نزیك كۆگایەكی سوتەمەنی لەبانی مەقان گڕیان گرت و بەوهۆیەشەوە كەسێك بریندار بووە و هەردوو تانكەرەكەش بە تەواوەتی سوتان.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد كە بە ئۆتۆمبێلە ئاگركوژێنەرەوەكانی چەمچەماڵ و تەكیەی جەباری و تەكیەی كاكەمند و شۆڕش و ویستگەی وەبەرهێنانی كارەبای سلێمانی لە چەمچەماڵ و پاش كاتژمێرو نیوێك توانراوە ئاگرەكە بكوژێنرێتەوە.
ئەمەو لەئێستادا لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس لەبارەی ڕووداوەكەوە دەستیان پێكردووە.

زۆرترین بینراو