#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

ئەو کەسانە کێن کە ته‌ڵاقیان ناکەوێ کاتێک بەکاریبهێنن بەرامبەر خێزانەکانیان؟

هەواڵی / 7/1/2019 1010 جار بینراوە

پرسیار ؟
ئەو کەسانە کێن کە ته‌ڵاقیان ناکەوێ کاتێک بەکاریبهێنن بەرامبەر خێزانەکانیان؟
پارێزەر /سازگار ساڵح دڕەیی

وەڵڵام/مادەی ۳٥ لە یاسای باری کەسیەتی باس لەو کەسانە دەکات کە طلاقیان ناکەوێ (10)کەس باس دەکات

فقرە (۱)

۱/سکران واتە سەرخۆش بێت مەیی خواردبێتەوەو هۆشی لەدەستدابێ .
۲/مجنون واتە کەسی شێت ئەگەر شێتیەکەی بەردەوام بێت و مطبق بێت .
۳/معتوە واتە کەسی ناقص الاهليه کەسی کەم ئەقڵ .
٤/طلاقي مكروه .کەسی زۆرلێکراو واتە ئەگەر کەسێک فشارێکی زۆری لێکردبێ بۆ ئەنجامدانی ئەو طلاقه بۆ نموونە کەسێک هەڕەشەی کوشتنی لێبکرێ یان هەڕەشەی کوشتنی کەسێکی ئەندامی خێزانکەی یا لەکارخستنی ئەندامێکی جەستەی هتر.....ئەمانە پێیان دەوترێ اکراە ئەگەر کابرا لەژێر ئەم فشارەدا طلاقی بخات ئەوە ناکەوێ طلاقه كه چەن مەرجێکی هەیە .،
①\دەبێ ئەو کەسەی کە اکراهەکە دەکات توانای جێبەجێکردنی کارەکەی هەبێ کەپێتی دەترسێنێ.
②\دەبێت ئەو کەسەی کە هەڕەشەکەی لێدەکرێ بە زەرەرێکی گەورە جسیم کۆتایی بێت .
③\دەبێ هەڕەشەکەی عاجل بێت اجل نەبێ .بۆ نممونە بڵێت لە ماوەیی ۲٤ کاتژمێردا ئەمە عاجلە ئەگەر وتی شەش مانگی تر تەڵاقی بدەیت ئەمە اجلە بەرفراوانە دەتوانیت بەری لێبگریت .
④\ئەبێ ئەوەی کە کابرای زۆرکەر دەیڵێت زۆرلێکراو هەمان عیبارەتی زۆر کەر بەکاربهێنێتەوە بۆ نموونە .
کابرا بڵێ تەڵاقی بدە دەبێ لفظی کابرای زۆرکار بەکاربهێنێتەوە .

دواتر قانوون باسی چوار کەسی تر دەکات کە بە شرط تەڵاقیان ناکەوێ ،بە مەرجی ئەوەی تمییزیان نەبێ .

٥/طلاقي الغضبان : تەڵاقی کەسی تووڕە بەڵام کام تووڕە ؟
ئەو کەسە توڕانەی کە لە کاتی توڕە بونەکەی ئاگای لەخۆی نەماوە بۆ نموونە پێبڵێت تۆ وتووتە چی بڵێ بەخوا نازانم وتوومە چی واتە انسانەکە تمییزی نیە
کەواتە ئەگەر تووڕە بونەکە تمییزی لەگەڵدا بێت تەڵاقی دەکەوێ .ئەگەر تمێیزی لەگەڵدا نەبێ تەڵاقی ناکەوێ .
٦/کەسێک کە تووشی مصيبه يه كى مفاجئه بێت جاری وایە کەسەکە تووشی حاڵەتێک دەبێ لەوانەیە نووعێک بێ لە هستریا بۆ نممونە کەسەکە مناڵێکی دەمرێ خەمساردی ژنەکەی تیابووە کە مناڵەکە مردووە لەم حاڵتی مردنی مناڵەکەی کابرا تووشی صدمە دەبێ ژنەکەی تەڵاق دەدات ئەم تەڵاقە معتبر نیە .
۷/مرض کەسی مریضيش کە تمییزی لە دەستدا تەڵاقی ناکەوێ کەسی نەخۆش .
٨/کبر واتە پیری خەلە فان جاری وا هەیە ئەم کەسانە تووشی حاڵەتێک دەبن کە شتیان بیردەچێتەوە دەکەونە؟حاڵەتێکەوە هەڵسوکەوتی مناڵانە دەکەن یان وای لێدێت بیری نانخواردنیشی نامێنێ کەواتە لەم حاڵەتەدا مسائلی ارتباطی زوجی لەبیردەچێ ئەگەر تەڵاقیش بخات ئەوە غیر معتبرەو ناکەوێ تەڵاقەکە .

کەواتە ئەم هەشت کەسە چواری سەرەتایان بە ڕەهایی تەڵاقیان ناکەوێ چوار دانەیان بە مەرج ناکەوێ ئەویش لەدەستدانی تمییز بوو

۹/طلاق المريض مرض الموت .سێ مەرج باس دەکەین بۆ مرض موت
۱/نەخۆشیەکە کووشندە بێت و جێی مەترسی بێت .
۲/لە ماوەی ساڵێکدا نەخۆشەکە دەکوژێت .
۳/لەو کاتەوەی کە،تووشی نەخۆشیەکە دەبێ کارووباری ڕۆژانەی خۆی پێ ناکرێ واتە نەخۆشیەکە کابرا پەک دەخات ئەم جۆرە نەخۆشانە تەڵاقیان ناکەوێ .
۱۰/في الحالة يغلب في مثلها الهلاك .مەبەست لەم حاڵەتە بۆ نمونە پیاوێک لە ژۆوری لە سێدارەدان دایە امری لە سێدارەدانی دەرچووەو تنفیزەکەی ماوە لەم حاڵەتەدا کابرا ژنەکەی تەڵاق بدات قانوون دەڵێ تەڵاقەکەی ناکەوێ لەبەر ئەوەی دەزانێ ادام دەکرێ بۆیە تەڵاقی دەدات ...،

زۆرترین بینراو