هاتوچۆی سلێمانی مامەڵەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕی

هەواڵی / 6/1/2019 691 جار بینراوە

هاتوچۆی سلێمانی مامەڵەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕی

شه‌ن پرێس :
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو نزیك كردنەوەی ڕێگەی هاوڵاتیان و ئاسانكاری بۆیان هۆبەی IT بەڕێوەبەرایەتی فۆڕمی ئەلیكترۆنی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دابیندەكات.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا، ڕایگەیاندووە، ئەو بەڕێزانەی دەیانەوێ ببنە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینكەوە كوڕاسەی داواكردنی مۆڵەتی شۆفێری پڕبكەنەوە و ڕاستەوخۆ سەردانی لیژنەی پزیشكی و نوسینگەی شۆفێری بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، ئیتر پێویست ناكات بۆ ڕاكێشانی كوڕاسە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بكەن و تەنها ڕۆژی تاقیكردنەوە سەردان دەكەن.

لینكی پڕكردنەوەی كوڕاسەی مۆڵەتی شۆفێری

زۆرترین بینراو