#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

ئەم نیشانانە دەریدەخەن ئەو کەسەی دەتەوێت هاوسەرگیریی لەگەڵدا بکەیت گونجاو نییە:

هەواڵی / 5/1/2019 1021 جار بینراوە

ئەم نیشانانە دەریدەخەن ئەو کەسەی دەتەوێت هاوسەرگیریی لەگەڵدا بکەیت گونجاو نییە .

 

شه‌ن پرێس :
پێش ئەوەی بڕیاری هاوسەرگیریی بدرێت گرنگە ئەو دوو کەسە چەند تایبەتمەندی و لایەنێکی جیاوازی کەسایەتیی یەکتر بزانن تا بۆیاندەربکەوێت تا چەند دەتوانن بەیەکەوە ژیان بەسەرببەن و دەگونجێن یاخود نا.


ماڵپەڕی ئەلجەمیلە بەگوێرەی وتەی پسپۆڕانی دەروونی ئاماژەی بە چەند خاڵێك کردووە کە ئەگەر لە کەسی بەرامبەردا هەبێت ئەوا دەریدەخات گونجاو نییە بۆ هاوسەرگیری و باشتروایە بڕیاری دروست بدرێت لەم حاڵەتەدا، بەمجۆرە:


- کەسایەتی خۆپەرست:
یەکیك لەو تایبەتمەندییانەی کە وادەکات ژیان لەگەڵ کەسێکدا قورس بێت ئەوەیە کە کەسەکە خۆپەرست بێت و تەنها بیر لە خۆی بکاتەوە، لە قورسترین بارودۆخەکاندا قازانج و سوودی خۆی لە پێشدا دابنێت.


- خەمخۆر نەبێت و ئەرك نەخاتە سەر شانی خۆی:
ئەو پیاوانەی کە تەنها بیر لە بەسەربردنی کاتی خۆیان دەکەنەوە و ئەرکی خێزانەکەیان و ماڵ و خۆشەویستەکەیان ناگرنە ئەستۆ و بەردەوام لە ئەرکەکان ڕادەکەن، کەسانێکی گونجاو نین بۆ هاوسەرگیری.


- نەبوونی خاڵی هاوبەش لەنێوانتاندا:
گرنگە لە نێوان دوو کەسدا کە هاوسەرگیری دەکەن خاڵی هاوبەش هەبێت لەڕووی فکری، ئارەزووەکانیان، هەڵبژاردنەکانیان و هی تر. ئەگەر ئەم خاڵە هاوبەشانە کەمیش بن ئاساییە، بەڵام ئەگەر لە هیچ خاڵێك کۆیان نەکاتەوە ئەوا ناتوانن بەیەکەوە بگونجێن.


- توانای بڕیاردانی نەبێت:
ئەو کەسانەی ناتوانن بە تەنها بچووکترین بڕیارەکان بدەن و بەردەوام ڕای دەورووبەریان لەلا گرنگە، ڕێگە خۆشدەکەن بۆ کەسانی دیکە کە دەست وەربدەنە ژیانی تایبەتییان لەگەڵ هاوسەرەکەیاندا، بەمەش زۆرینەی کات تووشی کێشە و ناخۆشی دەبن لە ژیانیاندا.

زۆرترین بینراو