بەكار هێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم بۆ برژاندنی خۆراك مەترسی دارە..!

هەواڵی / 5/1/2019 234 جار بینراوە

بەكار هێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم بۆ برژاندنی خۆراك مەترسی دارە..!

شه‌ن پرێس :
دیارە بەداخەوە لە زۆر شوێن دەبینین كاغەزی ئەلەمنیۆم بەكادێت بۆ برژاندنی خۆراك لەناو فڕن دا بە تایبەتی ماسی گۆشت و مریشك و تەماتە و پەتاتە كە ئەمەش زیان بە تەندروستی مان دەگەیەنێت ئەو ئەلەمنیۆمەی بەكاردێت كوالیتی نی یە و لەبەر گرانی ئەلەمنیۆم بەشی زۆری لە موادی نایلۆن تێكەڵ دەكرێت و بەناوی ئەلەمنیۆم دەفرۆشرێت ،
به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ چێشت لێنان به‌ فره‌وانی به‌كارده‌هێنرێت شاره‌زایان هۆشداری ده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن ده‌سبه‌جێ بوه‌ستن له‌ به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم و دووپات له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ زیانی زۆر گه‌وره‌یان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌.توێژینه‌وه‌كان هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌، كه‌ كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم كاتێك خواردنه‌كانی پێ ده‌پێچرێ و ده‌خرێته‌ ناو فڕنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رز ئه‌له‌منیۆم ده‌ست به‌ توانه‌وه‌ ده‌كات و له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌بێ و گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروست ده‌كات.
زۆربوونی ئه‌له‌منیۆم له‌ جه‌سته‌ ده‌بێته‌ هۆی تووشبون به‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و داخورانی ئێسك و به‌ خێرایی جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ناو ده‌بات، گرفتی گه‌وره‌ بۆ گورچیله‌ و مێشك و ڕژێنی ده‌ره‌قی و جگه‌ر دروست ده‌كات و كۆئه‌ندامی ده‌مار تێك ده‌دا ،
به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ برژاندنی ته‌ماته‌ و لیمۆ و په‌تاته‌ و ڕووه‌كه‌كان زیانه‌كانی دوو هێنده‌ مه‌ترسیدارتر ده‌بن، بۆیه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێویسته‌ له‌ به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ دروست كردنی خواردن دوور بكه‌ونه‌وە

لەشكر حمید - ئەندازیاری خۆراك

 

خواردن به‌ كاغەزی ئەلەمنیۆم ئاماده‌ مه‌كه‌ن
لە زۆر شوێن دەبینین كه‌ كاغەزی ئەلەمنیۆم بەكاردێت بۆ برژاندنی خۆراك لەناو فڕندا بەتایبەتی ماسی گۆشت و مریشك و تەماتە و پەتاتە، ئەمەش زیان بە تەندروستیمان دەگەیەنێت ئەو ئەلەمنیۆمەی بەكاردێت كوالیتی نییە و لەبەر گرانی ئەلەمنیۆم بەشی زۆری لە مه‌وادی نایلۆن تێكەڵ دەكرێت و بەناوی ئەلەمنیۆم دەفرۆشرێت.

له‌ڕاستیدا به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ چێشتلێنان به‌ ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌كارده‌هێنرێت شاره‌زایان هۆشداری ده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ بوه‌ستن له‌ به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم و ئه‌وه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ زیانی زۆر گه‌وره‌یان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌.

توێژینه‌وه‌كان ئاماژه‌  بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم كاتێك خواردنه‌كانی پێ ده‌پێچرێ و ده‌خرێته‌ ناو فڕنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رز ئه‌له‌منیۆم ده‌ست به‌ توانه‌وه‌ ده‌كات و له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌بێ و گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروست ده‌كات.

زۆربوونی ئه‌له‌منیۆم له‌ جه‌سته‌ ده‌بێته‌ هۆی تووشبون به‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و داخورانی ئێسك و به‌ خێرایی جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ناو ده‌بات، گرفتی گه‌وره‌ بۆ گورچیله‌ و مێشك و ڕژێنی ده‌ره‌قی و جگه‌ر دروست ده‌كات و كۆئه‌ندامی ده‌مار تێك ده‌دا.

به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ برژاندنی ته‌ماته‌ و لیمۆ و په‌تاته‌ و ڕووه‌كه‌كان زیانه‌كانی دوو هێنده‌ مه‌ترسیدارتر ده‌بن، بۆیه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێویسته‌ له‌ به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ دروستكردنی خواردن دوور بكه‌ونه‌وە

بەشێكی زۆری ژنان لە كاتی ئامادەكردنی خواردن كاغەزی ئەلەمنیۆم بەكار دێنن بێ ئەوەی بیر لەوە بكەنەوە، كە ئەم ھەنگاوە زیان بە تەندروستی جەستە دەگەیەنێت.

كاغەزی ئەلەمنیۆم  چەندان زیانى هه‌یه‌ له‌وانه‌، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كە لە ساڵی 2012 دا ئەنجامیان داوە و ئاشكرایان كردووە، كە كاغەزی ئەلەمنیۆم بەر پلەی گەرمی بەرز دەكەوێت دەبێتە هۆی دروستكردنی مادەیەكی ژەھراوی و بۆ خواردنەكە دەگوازرێتەوە و خواردنەكە پیس دەكات، بەمەیش كاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی دروست دەكات.

ئەو نەخۆشییانەی لە ئەنجامی بەكارھێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم دروست دەبن بریتیین لە:

مادەی ئەلەمنیۆم كاریگەری خراپی هەیە لەسەر خانەكانی مێشك كاتێك، كە خواردنێك دەخۆی بە كاغەزی ئەلەمنیۆن داپۆشرابێت، چونكە ئەم مادە زیانبەخشانەی لەناویدان دەنیشێتە سەر خواردنەكە و مەترسی نەخۆشی ئه‌لزەھایمەر دروست دەكات، بەھۆی كەمبوونەوەی گەشەی خانەكانی مێشك. 


كاتێك ئەو خواردنەی دەیخۆی و بە كاغەزی ئەلەمنیۆم ئامادە كراوە دەبێتە هۆی دروستكردنی مادەی ئەلەمنیۆمی لەناو سییەكان، كە دەبێتە هۆی زیاد كۆبوونەوەی و سییەكان داگیر دەكات و مەترسی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەكان زیاد دەكات.

زۆرترین بینراو