#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

چۆن مامەڵە لەگەڵ هاوسەرە توڕەکەت دەکەیت؟

هەواڵی / 5/1/2019 670 جار بینراوە

چۆن مامەڵە لەگەڵ هاوسەرە توڕەکەت دەکەیت؟

شه‌ن پرێس :
کەسایەتی مرۆڤەکان جیاوازە لەرووی دەروونیەوە، چونکە هەندێک زوو هەڵدەچن و هەندێک زۆر ئارامن، بەڵام مامەڵەکردنی کەسانی توڕە، کەمێک ئاڵۆزە، بۆ ئەوەی پەیوەندیەکی باش لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانەی دروستبکەیت، چونکە لەدوای توڕەیی پەشیمانی دێتەپێش.

ئەگەر هاوسەرەکەت خاوەنی کەسایەتیەکی توڕەیە، پێویستە لەرووی دەروونیەوە بەمشێوازە مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت:

1-لەگەڵ توڕەبوونی هاوسەرەکەت، هەوڵبدە زۆر ئارامبیت و دەنگ بەرزنەکەیتەوە، یان کاردانەوەی توند نەبێت، بێدەنگی هەڵبژێرە.

2-ئەگەر خۆت هۆکاری توڕەییەکەی هاوسەرەکەت بوویت، بەهۆی رەفتارێکەوە، راستەوخۆ دان بە ‌هەڵەکەی خۆتدا بنێ، داوای لێبوردن بکە.

3-کاتێک توڕەدەبێت، سەیری چاوەکانی بکە راستەوخۆ و بێدەنگبە، چونکە رێگایەکە بۆ تێگەیشتن.

4-رەنگە کاتێک توڕدەبێت داواکاریەکی هەبێت، وەک ئاو هێنان یان پارچەیەک کلێنس، ئاسایی داواکەی قبوڵبکە، دواتر ئارامدەبێتەوە.

5-لەنێوانی کاری ماڵەوە و دەرەوە، چ پیاو یان ژن، پەستانێکی زۆر دەکەوێتە سەر دەروونی و بێزاردەبێت، هەوڵبدە هەمیشە پشتیوانی بکە و هاوکاریبە.

6-دوای ئەوەی بارودۆخەکە ئاسایی بوویەوە، گفتوگۆیەکی ئارام بکەن و راستگۆیانە لەگەڵیدا بدوێ.

زۆرترین بینراو