#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

چۆن دەبیتە پیاوێکی نمونەیی لە چاوی خۆشەویستەکەتدا؟

هەواڵی / 5/1/2019 459 جار بینراوە

چۆن دەبیتە پیاوێکی نمونەیی لە چاوی خۆشەویستەکەتدا؟

شه‌ن پرێس :
هەموو پیاوێك کاتێك دەچێتە پەیوەندی خۆشەویستییەوە دەیەوێت بە تەواوی ئەو کەسە بێت کە خۆشەویستەکەی لە خەیاڵیدایە و هەموو شتێك بکات لە پێناو دڵخۆشکردنیدا.

ماڵپەڕی ئەلجەمیلە ئاماژەی بە چەند خاڵێکی گرنگداوە کە دەبێت پیاوان پەیڕەوی بکەن گە بیانەوێت ببن بە باشترین و نمونەیی بن بۆ خۆشەویستەکانیان، بەم جۆرە:

- ئەگەر ئاواتێکی هەبوو بۆی بەدیبهێنە.

- سۆز و خۆشەویستی پێببەخشە.

- گرنگی پێبدە و دڵنیایی بکەرەوە کە ئەو لە پێش هەموو شتێکەوەیە لە ژیانی تۆدا.

- ڕۆژانە ئاگاداری کاتەکانی کارکردن و گەڕانەوەی بە و وردەکارییەکانی ڕۆژەکەی بزانە.

- بۆی بسەلمێنە کە هەرچەندە ئەو بەهێز بێت و بتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت تۆ هەموو کات پشتگیری لێدەکەیت و ئاگاداری دەبیت.

- هەرگیز شتێك مەکە کە وابکات پەشیمان بێتەوە لەوەی تۆی خۆشویستووە.

زۆرترین بینراو