#كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە

لیمۆ دوای گوشینیشی فڕیی مەدە ،بەکاریبهێنه‌ بۆ ئەمانە .

هەواڵی / 5/1/2019 1047 جار بینراوە

لیمۆ دوای گوشینیشی فڕیی مەدە ،بەکاریبهێنه‌ بۆ ئەمانە .

شه‌ن پرێس :
دەتوانیت بەکاریبهێنیت بۆ ئەمانەی خوارەوە:
1. بیدە لە ژێر باڵەکانت سودی دەبێت بۆ نەهێشتینی بۆنی ئارەق لەو جێگەیەدا.
2. بیدە لەو شوێنانەی کە ڕەش بوون وەک ئەنیشک و ئەژنۆکان.
3. بیدە لە دەموچاوت و ماوەیەک مەساجی پێبکە سوودی هەیە بۆ لابردنی پێستە مردووەکان لە پێستادا و هەروەها لە وشک بونەوەی پێست دەتپارێزێت.
4. بیخشینە لە ددانەکانت سوودی دەبێت بۆ سپی کردنەوەیان.
5. کاتێک سیر و پیاز قاش دەکەیت و بۆنی دەستەکانی ناخۆش دەبن ئەم لیمۆیەی لێبدە ئەو بۆنە ناخۆشەی ناهێڵێت.
6. بیدە لە ژێر چاوەکانت هەموو شەوێک پێش خەوتن سودی دەبێت بۆ لابردنی رەشی دەوروبەری چاوەکان و دەبێتە هۆی سپیکردنەوەی.
7.هەروەها لە کاتی خواردنی ماسیدا دەتوانیت بۆ دەستەکانت و کەلوپەلەکان بەکاریبهێنێت سودێکی زۆری دەبێت بۆ لابردنی ئەو بۆنە ناخۆشە.
8. بیدە لەو پەڵە چەوریانەی کە لەسەر جل و بەرگەکانن و دەبنە هۆی ناشرین کردنیان و ماوەیەک پێوەی بهێڵەرەوە و پاشان بیشۆره‌ دەبینیت پەڵەکە بە تەواوەتی لاچووە.
9-کاتێك زانیت بۆن و شامپۆی بریسکەی ناو غەسالەی قاپشتنت نەماوە ڕاستەو خۆ یەك قاشەلیمۆ لەناوی دابنێ هەموو قاپەکانت وەك ئەڵماس بریقەدار دەکات وبۆنیان ناهێڵێت
10-کاتێك هەستت کرد مالەکەت بۆنی ناخۆشە یەك لیمۆ بەتوێکلەوە بدە لەڕندەو لەگەڵ دوو پەرداخ ئاو تێکەڵی بکە بیکە ناو بوتڵێکی سپراوە بیپرژێنە بە ماڵەکەتدا ئەوکات زۆر بۆنی خۆش دەکات
11-بەرگری لەش بەھێز دەکات ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی ناو خوێن کەم دەکاتەوە.
12-بۆ ئێسکەکان بەسوودە.یارمەتی کەمکردنەوەی کێشی مرۆڤ دەدات
13-کاتێك ناوی کتری وقۆریەکەت ڕەش بوەو کلسی کردووە چەند قاشە لیمۆیەك بکەناوی ئاوی تیبکە بابکوڵێت ئەو کات کلس وپیسیەکانی لادەبات.