#كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە

خواردنی هێلکەی کوڵاو لە بەیانیاندا ، وادەکات تەواوی ڕۆژەکە وزەی پێویست هەبێت.

هەواڵی / 5/1/2019 352 جار بینراوە

خواردنی هێلکەی کوڵاو لە بەیانیاندا بڕێکی باش پڕۆتین بە جەستە دەبەخشێت و وادەکات تەواوی ڕۆژەکە وزەی پێویست هەبێت.

 

شه‌ن پرێس :
ماڵپەڕی " lifehack" چەند سوودێکی خواردنی هێلکەی لە بەیانیاندا خستووەتەڕوو.
- خواردنی هێلکەی کوڵاو یارمەتی تێربوونی گەددە دەدات و وادەکات بۆ ژەمەکانی دیکە بڕێکی دیاریکراو خواردن بخۆیت کە ئەمەش سوودێکی زۆری هەیە بۆ بوونی کێشێکی تەندروست.
- بڕێکی زۆر پڕۆتین و ماددە و کانزا سوود بەخشەکانی تێدایە کە وزەی پێویست بۆ جەستە دابین دەکەن.
- خواردنی هێلکەی کوڵاو نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ.
- خواردنی هێلکەی کوڵاو لە بەیانیاندا ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
- یارمەتی چالاککردنی مێشک و یادەوەری دەدات
- بە هۆی بوونی چەند ماددەیەکی کانزایی و دژە ئۆکسید پارێزگاری لە بینایی چاوەکان دەکات