#كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە

ئه‌پڵیكه‌یشنێكی نایاب و تایبه‌ت به‌ زیكر و ویرده‌كانی ڕۆژانه‌ .

هەواڵی / 3/1/2019 229 جار بینراوە

ئه‌پڵیكه‌یشنێكی نایاب و تایبه‌ت به‌ زیكر  و ویرده‌كانی ڕۆژانه‌ .

 

شه‌ن پرێس :

ڕۆژ به‌ دوای ڕۆژ گه‌شه‌پێده‌رانی كوردبه‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌چن و هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كورد له‌و بواره‌ و درووست كردنی ئه‌پڵیكه‌یشنی جۆراو جۆر،پڕۆژه‌ی سه‌دای سوننه‌ پڕۆژه‌یه‌كی جوانه‌ بۆ خزمه‌ت كردنی سونه‌ت و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر ﷺ و ئه‌پڵیكه‌یشنێكی نایابیان درووست كردوه‌، ئه‌پڵیكه‌یشنێكه‌ هه‌موو ویرده‌كانی ڕۆژانه‌ی له‌خۆ ده‌گرێ به‌ نووسین و خوێدنه‌وه‌ و كۆمه‌ڵێك وێرد له‌ خۆ ده‌گرێت له‌ كاتی كار و كرده‌وه‌كانی ڕۆژانه‌مان، ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ ڕووكارێكی جوانی هه‌یه‌ و كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ جیای ده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی تر .
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌


له‌خۆگرتنی زۆربه‌ی وێرده‌كانی ڕۆژانه‌ له‌ كاتی ئه‌نجام دانی كار و كرده‌وه‌كانمان و سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌رمان ﷺ.
هه‌بوونی زیكره‌كان به‌ زمانی عه‌ره‌بی و ته‌فسریكردنی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وێرده‌كان به‌ شێوه‌ی نووسین به‌ زمانی كوردی.
خوێندنه‌وه‌ی وێرده‌كان به‌ ده‌نگ به‌ هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردی.
هه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وێرده‌كان و  سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌رمان ﷺ.
ناردنی وێرده‌كان و هاوبه‌شی پێكردنی له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ناردنی بۆ هاوڕێكانمان.
هه‌بوونی ڕووكاڕێكی جوانی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ و ئاسانی له‌ به‌كارهێنانی.


لینكی داگرتنی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید