#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

چەند دەستەواژەیەکی خانمان لە خۆشەویستی پیاوان کەمدەکاتەوە

هەواڵی / 3/1/2019 883 جار بینراوە

چەند دەستەواژەیەکی خانمان لە خۆشەویستی پیاوان کەمدەکاتەوە .

 

شه‌ن پرێس :

هەرچەندە خانمان بەردەوام داوای دەربڕینی هەست و خۆشەویستی لە هاوسەرەکانیان دەکەن، بەڵام کاتێک پیاوان دەیانەوێت هەستی خۆشەویستی بۆ خێزانەکانیان دەرببڕن، وەڵامێکیان دەستدەکەوێت کە دواتر پەشیمان دەنەوە لەو دەربڕینە.
ماڵپەڕی (kitkat) لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چەند ڕەفتارێکی ڕۆمانسی و هەست دەربڕینی نێوان هاوسەرەکان داوە کە دەبێتە هۆی دڵگرانی و کاڵبوونەوەی خۆشەویستی.


- کاتێک هاوسەرەکەت دەیەوێت ماچی لێوەکانت بکات و خۆشەویستی خۆی بۆتۆ دەرببڕێت، پێی مەڵێ بۆنی دەمت دێت، یاخود پرسیاری زەردی ددانی لێمەکە، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە جارێکیتر ئامادە نییە ماچت بکات.


- کاتێک هاوسەرەکەت خۆشەویستیت بۆ دەردەبڕێت، پێیمەڵێ”باشە سوپاس” هەوڵبدە کەشێکی وای بۆ برەخسێنیت کە کاردانەوەکەت ببێتە مایەی دڵخۆشی.
- دەستەواژەی “دڵنیایت لەوە؟”بەکارمەهێنە، چونکە ئەوە دەری دەخات کە تۆ گومانت لە خۆشەویستیەکەی هەیە.


- کاتێک هاوسەرەکەت باسی خۆشەویستیت بۆ دەکات، پێیمەڵێ”باشە بۆم بسەلمێنە”، چونکە هێمایە بۆ بێمتمانەی.


- لەو بابەتەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، هەندێک لە هاوسەرەکان کاتێک خۆشەویستی بۆیەکتری دەردەبڕن، خێزانەکەی ڕاستەوخۆ پێی دەڵێت”چ کارێکی خراپت کردووە و دەتەوێت خۆت خۆشەویست بکەیت؟” ئەمە دەبێتە هۆی دروستبوونی گومان و جارێکیتر هاوسەرەکەت ئامادە نابێت خۆشەویستە خۆیت بۆ دەرببڕێت.


زۆرترین بینراو