#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

هۆکار و چارەسەرەکانی دروستبوونی کیس لەسەر هێلکەدان

هەواڵی / 3/1/2019 852 جار بینراوە

هۆکار و چارەسەرەکانی دروستبوونی کیس لەسەر هێلکەدان .

 

شه‌ن پرێس :

دروستبوونی کیس لەسەر هێلکەدان، گرفتێکە کە زۆرێک لە خانمان گیرۆدەی دەبن، پزیشکێکی پسپۆڕ ئاماژە بەوەدەکات، لەسەرەتادا چارەسەرژردنی ئاسانە و پێویستە خانمان لە خواردنی دەرمانی پزیشکی بۆ دابەزاندنی کێش دووربکەونەوە.
ڕێناس سەڵح الدین، پزیشکی پسپۆڕی تیشک و سۆنەر لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی (سۆز)ی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئامارێک ئەوەڕوونکراوەتەوە کە لە جیهاندا ٪١٠ی ڕەگەزی مێینە، گرفتی دروستبوونی کیس لەسەر منداڵدانی هەیە، ئەمەش زیاتر لە تەمەنی دەستپێکردنی هەرزەکاری تا وەستان لە سوڕی مانگانە تووشی دەبێت.
ئاماژەی بەوەش کرد: هەریەک لە نیشانەکانی تێکچونی سوڕی مانگانە لە وادەی دیاریکراوە خۆی یاخود وەستانی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، زۆر بوون و ڕەق بونی مووی ڕوخسار و لەش، ڕوتانەوە و هەڵوەرینی قژ و دروستبونی زەبکە لەسەر ڕوخسار و پشت و سنگ، ئاماژەن بۆ دروستبوونی کیس لەسەر هێلکەدان.
ئەو پزیشکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، تێکچونی هۆڕمۆنات و بەرزبوونەوەی هۆڕمۆنی نێرینە لە خانەکانی لەشدا، هۆکاری سەرەکییە بۆ توشبوون بە کیس لەسەر هێلکەدان، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئەنسۆلین لە لەشدا و ئەگەری توشبون بەنەخۆشی شەکرەی جۆری دوو زیاد دەکات.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم گرفتە لە سەرەتادا بە دروستبوونی وردە کیس دەستپێدەکات و چارەسەرەکەی لەلای پزیشکی پسپۆڕ ئاسانە، بەڵام چارەسەر نەکردن و بەردەوامی یەکێکە لە هۆکارەکانی تووشبوون بە نەزۆکی و شێرپەنجەی ناو پۆشی هێلکەدان.
وتیشی،” بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، پێویستە هەوڵی دابەزانی کێش بدرێت، بە ڕێگای وەرزشکردن و خواردنی تەندروست، نەوەک خواردنی دەرمانی پزیشکی بۆ دابەزاندنی کێش، خواردنی دەرمان لە کاتی خۆیدا زۆر پێویستە، لە کاتی سوڕی مانگانەدا خانمان دەتوانن ١٢ ڕۆژ بژمێرن، پاشان پشکنین بکەن بۆ قەبارەی هێلکەکانیان.


زۆرترین بینراو