#كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە

خێری نوێژكردن له‌سه‌ر مردوو

هەواڵی / 29/12/2018 273 جار بینراوە

خێری نوێژكردن له‌سه‌ر مردوو
شێخ عبد العزیز بن باز


شه‌ن پرێس :
ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی شێخ عبدالعزیز بن باز كراوه‌ ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) :
پرسیار : پیاوێك به‌ جارێك نوێژی له‌سه‌ر پێنج مردوو كرد، ئایا بۆ هه‌موو مردوویه‌ك خێری قیراطیكی ده‌گات، یان خێری ئه‌و قیراطه‌ به‌ژماره‌ی نوێژه‌كانه‌ نه‌ك مردووه‌كان؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ .


وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .
ئومێد ده‌كه‌ین به‌ ژماره‌ی مردووه‌كان خێری قیراطه‌كانیشی بگاتێ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « من صلی علی جنازة فله قيراط، ومن تبعها حتى تدفن فله قيراطان » ]  رواه مسلم في الجنائز, بابا فضل الصلاة على الجنازة, برقم -946-] واتا : هه‌ركه‌سێك نوێژ له‌سه‌ر مردوویه‌ك بكات ئه‌وه‌ هێنده‌ی قیراطێك خێری ده‌گاتێ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك شوێنی جه‌نازه‌كه‌شی بكه‌وێت تاوه‌كو به‌خاك ده‌سپێرێت هێنده‌ی دوو قیراط خێری ده‌گاتێ.


ئه‌و فه‌رموودانه‌شی له‌م باره‌یه‌وه‌ هاتوون هه‌ر هه‌موویان ده‌لاله‌ت له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ ژماره‌ی مردووه‌كان خێری قیراطه‌كانیشی ده‌گاتێ، جا بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك نوێژی له‌سه‌ر مردوویه‌ك كرد ئه‌وه‌ هێنده‌ی قیراطێگ خێری بۆ ده‌نوسرێت، وه‌ هه‌ركه‌سێك شوین جه‌نازه‌یه‌ك كه‌وت تاوه‌كو به‌خاكیان سپارد، خێری قیراطێكی تری ده‌گاتێ، وه‌ هه‌ركه‌سێك نوێژی له‌سه‌ر جه‌نازه‌یه‌ك كرد و پاشان شوێنیشی كه‌وت تاوه‌كو به‌خاكیان سپارد، ئه‌وه‌ هێنده‌ی دوو قیراط خێری بۆ ده‌نوسرێت لای خوای گه‌وره‌، ئه‌مه‌ش فه‌زڵ و كه‌ره‌می  خوای گه‌وره‌ وپه‌روه‌ردگاره‌ بۆ به‌نده‌كانی، بۆیه‌ ده‌ڵێین سوپاس وستاییش بۆ خوای گه‌وره‌، ئه‌و خوایه‌ی كه‌ جگه‌ له‌و هیچ په‌رستراو و په‌روه‌ردگارێكی تر نییه‌، خوای گه‌وره‌ش پشت وپه‌نای هه‌موان بیت ..


تێبینی : مه‌به‌ست له‌ قیراط : وه‌ك له‌ درێژه‌ی فه‌رمووده‌كه‌دا باسكراوه‌، و له‌ پێغه‌مبه‌ری خودایان پرسی (صلی الله علیه وسلم) ئایا قیراط چیه‌ ؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : هه‌موو قیراطێك به‌ ئه‌ندازه‌ی كێوی ئوحود ده‌بێت ..


سه‌رچاوه‌: سایتی شێخی پایه‌ به‌رز عبد العزیز بن باز ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت www.binbaz.org

وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز