نەهاتنى ئافرەت بۆ سەر جێی پیاوەكەى بەبێ هیچ عوزرێكى شەرعى .

هەواڵی / 26/12/2018 1712 جار بینراوە

نەهاتنى ئافرەت بۆ سەر جێی پیاوەكەى بەبێ هیچ عوزرێكى شەرعى .


شه‌ن پرێس :
أبو هريرة رضي الله عنه لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی:
[إِذَا دَعَا الرَّجُلُ امْرَأَتَهُ إِلَى فِرَاشِهِ فَأَبَتْ فَبَاتَ غَضْبَانَ عَلَيْهَا لَعَنَتْهَا الْمَلَائِكَةُ حَتَّى تُصْبِحَ]
رواه البخاري انظر الفتح 6/314
واتە: «هەركات پیاو داواى سەرجێی لە خێزانەكەى كرد و ئەویش پشتی تێكرد و وەڵامی نەدایەوە، وە ئەو پیاوە ئەو شەوە بە توڕەیی سەر بنێتەوە بەرامبەر بە خێزانی، ئەوا (ملائكە) لەعنەت لەو ئافرەتە دەكەن تا بەیانی »
زۆرێك لە ئافرەتان كاتێك كێشەیەك لە نێوان خۆی و مێردەكەیدا دروست دەبێ، بە گومانی خۆی دەیەوێ تۆڵەى خۆی بكاتەوە، بۆیە‌ خۆی دەگرێتەوە لەسەر جێی كردن لەگەڵ پیاوەكەى، جا ئەم كارەى كە ئافرەتان دەیكەن مەفسەدەو خراپەى زۆری لێ دەكەوێتەوە، لەوانە پێ دەچێ پیاوەكەى بكەوێتە حەرامەوە و، زۆرجار لەوانە ئیشەكە بە خراپتر بەسەر ئافرەتەكەدا بشكێتەوە، كە پیاوەكەى بیر لە خێزانێكى تر بكاتەوە و بەسەر ئەم دابیهێنێ.
وە پێویستە لەسەر ئافرەت گورج بێ لە وەڵام دانەوەى داواكارى مێردەكەى هەركات داوای لێ كرد، تاوەكو ئەم فەرمانى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم جێبەجێ بكات كە دەفەرمووێ:
[إذا دعا الرجلُ امرأتَه إلى فراشِهِ فلتُجِبْ وإن كانتْ على ظهرِ قَتَبٍ] انظر زوائد البزار 2/181 وهو في صحيح الجامع 547
واتە: « هەركات پیاو داواى سەر جێى لە خێزانەكەى كرد، ئەوا با دەست بەجێ وەڵامى بداتەوە،تەنانەت ئەگەر لەسەر كۆچ و باری حوشترەكەشی بێ با دابەزێ »
وە پێویستیشە لەسەر پیاو بەتەنگ خێزانیەوەى بێ و ڕەچاوی حاڵى خێزانی بكات، كاتێك نەخۆشە یان دووگیانە یان بێ تاقەتە و خەفەتبارو دڵتەنگە، بۆئەوەى كۆك و تەبایی و خۆشەویستیان بەردەوام بێ و دژایەتى و تێگیران لەنێوانیان دروست نەبێ.


زۆرترین بینراو