#كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە

50 پێشنیار و ڕاوێژ بۆ خانمە لاوەکان لە ژیانی هاوبەشی هاوسەرەکاندا

هەواڵی / 26/12/2018 538 جار بینراوە

50 پێشنیار و ڕاوێژ بۆ خانمە لاوەکان لە ژیانی هاوبەشی هاوسەرەکاندا

شه‌ن پرێس :
سه‌لمان وه‌هاب .

50 پێشنیاری و ڕاوێژ بۆ خانمە لاوەکان لە ژیانی هاوبەشی هاوسەرەکاندا بە تایبەت لاوەکان کۆمەڵە چاوەڕاوانیەک هەیە لە هەردوو لا کە هاوبەشی ژیانیان هەڵبژاردووە کە ڕەچاوکردنیان دەستەبەری ئارامی و خۆشبەختی دەکات بۆ هاوسەرەکان و تەنانەت دەوروبەریشیان لێرەدا ئەو سیفەتانە دەخەینە ڕوو کە زیاتر پیاوانی لاو خوازیارن لە ژنەکانیاندا بەدی بکەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکی خۆیان بەرامبەریان بە جێ بگەیەنین و ژیانیان بەرەو کەناری ئارامی وخۆشبەختی و ڕەزامەندی بەرن.

 1/ دەستخۆشیم لێ بکە .
 2/ دەزانم هەموو کات هاوڕا نیت لەگەڵم و هەندێ لە ڕاکانمت بە دڵ نیە بەڵام هەموو کات دووپاتی بکەوە کە عاشقی منی.
 3/ کۆشش بکە کە کە خواستە گرنگەکانم بە دی بێنەوەک خۆشەویستی و جنس
 4/من بەو شێوەی کە هەم قبوڵ بکە و تێمەکۆشە کە بمگۆڕیت.
 5/ بەشێوازێک هەڵسوکەوتم لەگەڵ بکە کە هەست بکەم هاوشێوەم نیە ،هەندێ جار پیاوان وەک منداڵیان لێ دێت. 6/ ئەگەر ویستت قسەم لەگەڵ بکەیت سەرەتا بزانە ئامادەیی و توانای قسەکردنم هەیە یان نا.ئەگەر نەمبوو پێداگری مەکە.
 7/ ئێمە پیاوان هەندێ جار حەز بە خەڵوەت دەکەین وازم لێ بێنە تا تەواو بم ئەوا خۆم ئەو کات بەرەو لای تۆ دێم.
 8/ کاتێ کە پەشوکاو و بێ ئاگام بە من مەڵی کە دەبێت چی بکەم ،کاتێ کە لەم حاڵەتەدام کۆشش بکە کە بمگێڕیتەوە سەر ڕێگەی گونجاو.
 9/ هیچ کات من لەگەڵ پیاوانی تر بەراورد مەکە.
 10/کارەکەم بۆم گرنگە و پێویستم پێیەتی .کاتێ لە کارەکەم ڕازیم لە بارەی شتەکانیترەوە هەروەها هەستی باشم هەیە.
 11/ هەست بەوە بکە کە بۆ ئەوەی ئارام بم پێویستم بەوە هەیە کە سەیری تەلەفزیۆن بکەم بە تایبەت سەیری یاری تۆپی پێ.
 12/ هەست بەوە بکە کە حەز دەکەم لە پەیوەندی سێکسی دەسپێشخەری بکەی جارجار.
 13/ وا مەکە کە بۆ هەر کارێک کە دەیکەم بمخەیتە ژێر پرسیارەوە و ڕون کردنەوەت لێم بوێت و رێز لە بڕیارەکانم بگرە.
 14/رێز لە دایک و باوک و کەسوکارم بگرە.
 15/ کاتێ کە توڕە بوم تٶ ئارام بگرە.
 16/ وامەزانە هەر قسەیەک کە بۆت دەکەم پێشتر بیرم لێ کردووەتەوە و سەرزەنشتم مەکە لەو ڕووەوە کە قسەیەکم کرد بێت و تۆم توڕەم کردبی.
 17/ لای ماڵی باوکم و باوکی خۆت و لای دۆستانم باسی خرابەم مەکە.
 18/زۆربەی ئەو شتانەی کە لە نێوانمان ڕوو دەدات نهێنین ،وا بڕیار نیە هەمووان بیزانن.
 19/کاتێ کە بە لەخۆ بایی بون و تەکەبورەوە قسەم لە گەڵ دەکەی ،تەنها ئەوە دەبیستم کە وەک پێویست بۆت باش نەبووم و لە رازی کردنی تۆ سەرکەوتوو نەبووم .
 20/ تا ڕاستەوخۆ داوای پێشنیارێکم لێ نەکردی ،واتە هیچ پێشنیارێکم ناوێت و ئەو پێشنیارانەی لەو کاتەدا دەیکەی دەبنە هۆی ئەوەی کە واهەست بکەم فەرمانم پێ دەکەی.
 21/ داواکارم لێت هەرپێویستیەکەت هەیە پێم بڵێ چونکە بە شیوەی سروشتی ناتوانم هەموو پێویستیەکانت بیر بێنمەوە.
 22/ لە یادت بێت کە من حەز دەکەم کاری تایبەت بە خۆمم هەبێت کە لە ژێر کۆنترۆلی خۆمدا بێت.
 23/ زیاتر حەز دەکەم ئەو کارانەت بۆ بکەم کە خۆم حەزی پێ دەکەم نەوەک ئەوکارەی کە ناچار بم ئەنجامی بدەم
 24/ ئەگەر هەندێ جار لێت دور دەکەومەوە یان کەمتر گویت لێ دەگرم ،وا بیر مەکەوە کە ئیتر خۆشم ناوێت لەوانەیە بە هۆی ئەوەوە بێت کە لە ژێر فشار و نارەحەتیدام
 25/ لەوانەیە ئەگەر لە پەیوەندی سۆزداری و سێکس ڕەزامەندی بە دی بێت هەر جۆرە دڵەڕاوکێ و فشاری دەرونی کە هەمبێت لە ناو دەچێت.
 26/ پیاوان تەنیا خوازیاری پەیوەندی سێکسی نین بەڵکۆ خوازیاری عەشقن و سەرەکیترین ڕێگەی دەربرینی ئەو عیشقە کە دەری ببڕن ئەوا پەیوەندی سێکسیە.
 27/ کاتێ حەز بە بونی پەتوەندی جنسیم لەگەڵ دەکەی و ئەم پەیامم پێ دەگەیەنی کە خوازیاری منی و سیقەم پێ دەکەی ئەوا هەست بە هێز و دەسەڵات دەکەم
 28/ ئەگەر نەتوانم "نا" بڵێم هەست دەکەم لە ژێر ضخت و فشاردام .کاتێ کە ئازادی وتنی "نا" م هەبێت ئەوا ئەگەری " بەڵێ" وتنم زیاتر دەبێ.
 29/ هەندێ جار پرت و بۆڵە و ناکۆکیمان دەبێت ئەمەش شتێکی سروشتیە بەڵام ئاگات لەو قسانە بێت کە سەبارەت بە من دەیکەی و هیچکات وامەزانە ئیتر خۆشم ناوێیت.
 30/ هەروا کە تۆ حەزت لە گۆڵ بەدیاری دانە ،منیش حەز دەکەم چەند کاتژمێرێک لەگەڵ دۆستانم شاد بم بەڵام دڵنیا بە بە زەوق و شەوق و وزەیەکی باشە دەگەڕێمەوە لای تۆ.
 31/ بڕیار نیە هەموو کارەکانمان بە هاوبەشی ئەنجام بدەین ،لەوانەی من سەیری یاری بکەم و تۆ حەز بکەیت بڕۆی بۆ بازار و شت کڕین یا ....
 32/ ئەم ڕاستیە بزانە کە من ناتوانم ناخ و مێشکی تۆ بخوێنمەوە ئیتر ئەگەر خواست و داوایەکت هەبوو پێم بڵێ. 33/ هەندێ جار لەناکاو لە باوشم بکەو و خۆشەویستی و عەشقتم بۆ دەربڕە. 34/ هیچکات لەبونی حاڵەتێکی تایبەت لە نەتوانینی جنس بە ناتوان و بچوک سەیرم مەکە و سەرزەنشتم مەکە و پێم مەڵێ کە پیاو نیت. 35/ دەزانم تۆ دایکم نیت بەڵام هەندێجار حەز دەکەم منداڵ ببمەوە و تۆ داواکاریەکانم بە جێ بێنە.
 36/ هیچکات وامەزانە کە من مرۆڤێکی تەواو و بێ کەم و کورتیم بەڵام باش بزانە ئەو پەڕی کۆششی خۆم دەکەم کە ببمە قارەمانی ژیانی تۆ.
 37/ هەموو کات من بە سەر چاوەی ئارامی و خۆشی مەزانە دەبێ هەندێجار بتوانی هاوسەری بۆ خۆت بکەیت.
 38/ لە یادت بێت کە من عاشقی ژنێکی بەهێز و بەتوانا وبە ئیرادەم نەوەک ژنێکی دەسەمۆ و ناسەربەست.
 39/ هیچکات بۆ بێ دەنگیم تفسیری هەڵە مەکە .وبێدەنگیم بەواتای گرنگی نەدان بە تۆ نیە بەڵکۆ لە ڕاستیدا دەمئەوێت بڵێم کە بیر دەکەمەوە و جارێ نازانم چی بڵێم.
 40/ کاتێ کە لەخۆمدا غەرق بووم ڕەخنەم لێ مەگرە وڕێگەچارەم بۆ دامەنێ و داوام لێمەکە هەستەکانم بەیان بکەم و خەفەتم بۆ مەخۆ تەنها کاتم بدەرێ.
 41/ هەندێجار هەست دەکەی لە تۆ دورکەوتومەتەوە .ئەمە کارێکی ئاساییە و سروشتیە چونکە پێویستم بە سەربەخۆییە ،بەڵام دوای ماوەیەک دەگەڕێمەوە لای تۆ چونکە بە عشق و میهرەبانیت نیازمەندم.
 42/ هەستەکانتم پێ بڵێ و ڕێگە مەدە لە دەرونت کۆ ببنەوە و پەنگ بخۆن نەوەک لەناکاو بە خراب بتەقنەوە.  43/ زۆرم لا گرنگە کە باوەڕت هەبێ بە هێز و توانایی پیاوانەی من و بزانیت کە توانای چارەسەر کردنی کێشەکانم هەیە.
 44/ یارمەتیم بدە بۆ گەشە کردن و گۆڕان .ئەمە بەم واتایە نیە کە سەرزەنشتم بکەیت و فەرمانم بەسەردا بدەیت .من ژنی ژیانم دەوێت نەوەک ژنێکی ڕەخنە گر و ڕوخێنەر.
 45/ خواردنی بە تامم بۆ ئامادە بکە بەم کارە زیاتر هەست بە عشق و خۆشەویستی دەکەم.
 46/ ڕێگەم پێ بدە هەندێ جار بە تەنها یان لەگەڵ هاوڕێکانم بڕۆم بۆ گەشت هەر بەو شێوە من ڕێگات پێ دەدم.
 47/ کاتێ کە خەرێکی مقەوی و ویتامینات دەدەی بە منداڵەکە منیش لە بیر مەکە!
 48/ ڕێگەم بدە فێری عاشق بون ببم و لەگەڵ تۆدا بیهۆنمەوە.
 49/ کاتێ کێشەیەکت هەیە پێمی بڵێ .ڕەوا نیە کە بە منی نەڵێیت و چاوەڕوانیت لێم هەبێ هەر لە خۆمەوە بزانم کێشەت چییە.
 50/ هەموو کات بڕوات پێم هەبێت.

سەرچاوە/سایتی مشاوری خانوادە