هاوسەری تۆمەتباری تەقەکردن لە دکتۆرەکەی سلێمانی هۆکاری رووداوەکە ئاشکرا دەکات

هەواڵی / 6/12/2018 629 جار بینراوە

هاوسەرەکەی توشی شێرپەنجە کردووه‌
هاوسەری تۆمەتباری تەقەکردن لە دکتۆرەکەی سلێمانی هۆکاری رووداوەکە ئاشکرا دەکات
شه‌ن پرێس:
کەس و کاری تۆمەتباری تەقەکردن لە دکتۆرەکەی سلێمانی بۆ پەیام دەدوێن و هاوسەری تۆمەتبارەکەش رایدەگەیەنێت: دکتۆرەکە هاوسەرەکەی توشی شێرپەنجە کردووە.

دوێنێ پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی راگەیاند و لە پێشچاوی میدیاکان تۆمەتبارەکە وتی:"کاکە قسەم هەیە."

ئەمڕۆ پەیامنێری پەیام سەردانی کەس و کاری ئەو تۆمەتبارەی کردوو رایانگەیاند: دکتۆرەکە لە ساڵی ٢٠١١ نەشتەرگەری بۆ ئەم هاوڵاتییە کردووە و نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتوو نەبووە،دوای ئەوەی دکتۆرەکە نکوڵی لێکردووە، رەمەزانی ئەمساڵ دانی پێدا ناوە کە بە هەڵە نەشتەرگەری بۆ تۆمەتبارەکە کردووە و پێی وتوە: "گەردنم ئازادبکە کێشەکەم بۆ چارەکردوی."

بە وتەی برای تۆمەتبارەکەش کێشە تەندروستییەکەی چارەنەبووە و لە تاو ئازاری خۆی تەقەی لە دکتۆرەکە کردووە. دەیشڵێن: چاوەروانی سەروەری یاسا دەکەن تاوەکو کەیسەکە یەکلایی بکاتەوە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوده‌كانی ( دومــــه‌لان ) ئه‌وه‌نده‌ زۆرن ، به‌ پاره‌ ناكرێن .

له‌پاش باران بارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ ده‌ڕوێت

گرنگترین خواردنه‌ گونجاوه‌كان بۆ گروپی خوێنی جۆری(A)

ئا: گوڵاڵه‌ محه‌مه‌د ـ ماسته‌ر له‌به‌روبووم

پێش ئەنجامدانی سێكس ئەم خواردنانە مەخۆ

زانیاری گرنگ بۆ هاوسه‌ران

زۆرترین بینراو