ئێران: مۆڵەت لەكەس وەرناگرین

هەواڵی / 6/12/2018 105 جار بینراوە

بەردەوام دەبێت
ئێران: مۆڵەت لەكەس وەرناگرین
شەن پرێس:
كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت كە بەردەوام دەبێت لە تاقیكردنەوەی مووشەكەكانی بەمەبەستی بەهێزتركردنی توانای بەرگریی ووڵاتەكەی.
لەووتەیەكیدا (مایك پەمپیۆ)ی وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند كە ئێران مووشەكێكی بالیستی تاقیكردووەتەوە كە لەتوانایدایە كڵاوەی ئەتۆمیش هەڵبگرێت و بەوەش ناوەڕۆكی ڕێككەوتنە ناوەكیەكەی ساڵی (2015)ی پێشێلكردووە.
لای خۆشیەوە ئاژانسی هەواڵی (تەسنیم)ی ئێرانی لەزاری جەنەراڵ (أبو فچل شكارچی)ی ووتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئێرانی گواستووەتەوە كە تاقیكردنەوە مووشەكیەكانی ووڵاتەكەی لەپێناو بەرزتركردنەوەی تونای بەرگری و بەرپەرچدانەوەی هێرشە دەرەكیەكانە.
شكارچی ووتوشیەتی كە ووڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لەسەر تاقیكردنەوەی مووشەكەكان و ئەوكارەشی بەشێكە لە دابینكردنی ئاسایشی نیشتیمانی ووڵاتەكەی و بۆ ئەو كارەش مۆڵەت لە هیچ كەس و لایەنێك وەرناگرن.
ئەمەو (بەهرام قاسمی)ی ووتەێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاند كە بەرنامەی مووشەكی ووڵاتـەكەی سروشتێكی بەرگریی هەیە و هیـچ بڕیارێكی ئـەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیشیان پێشێل نەكردووە.
هەرلەكاردانەوەی تاقیكردنەوەی مووشەكەكانی ئێراندا (جێریمی هەنت)ی وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش نیگەرانیی توندی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو تاقیكردنەوانەی ئێران و ڕایگەیاند كە ئەو كارە ئیستیفزازكردنی ووڵاتانە و پێشێلكردنی ئاشكرای یاسای ژمارە (2231)ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیشە.

زۆرترین بینراو