ئایا دروسته‌ كه‌سێك وێنه‌ی خۆی بگرێت و بۆ یادگاری هه‌ڵی بگرێت له‌ناو ئه‌لبومدا ؟

هەواڵی / 5/12/2018 281 جار بینراوە

حوكمی گرتنی وێنه‌ بۆ یادگاری

ئایا دروسته‌ كه‌سێك وێنه‌ی خۆی بگرێت و بۆ یادگاری هه‌ڵی بگرێت له‌ناو ئه‌لبومدا ؟

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز



شه‌ن پرێس :
پرسیار : السلام علیكم، ئایا دروسته‌ كه‌سێك وێنه‌ی خۆی بگرێت و بۆ یادگاری هه‌ڵی بگرێت له‌ناو ئه‌لبومدا ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .
یه‌كه‌م : سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) نه‌فرینی كردووه‌ له‌ وێنه‌گره‌كه‌ی وای نابینین ئه‌و وێنه‌ گره‌ بێت كه‌ ئێستا به‌م ئامێره‌ نوێیه‌ی وێنه‌گره‌كان ده‌یگرن، وه‌ك شێخ محمد بن صاڵح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌ فه‌توایه‌كیدا ئاماژه‌ی پێداوه‌ .
دووه‌م : ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه‌ حه‌رام و یاساغه‌ وینه‌ی گیان له‌به‌رانه‌، ئه‌گینا كێشانی وێنه‌ی بێ گیان وه‌ك كێشانی وێنه‌ی دیمه‌نی شاخ و سه‌وزایی و كانی و ڕوبار به‌ده‌ره‌ له‌ مه‌سئه‌له‌ی یاساغی و حه‌رامی .
سێهه‌م : وێنه‌گرتن له‌به‌ر زه‌روره‌ت و پێویستی كاروباری مامه‌ڵه‌ی دوائره‌كانی حكومه‌ت وه‌ك ده‌رهێنانی پێناس و ڕه‌گه‌زنامه‌ و جه‌واز سه‌فه‌ر و مۆڵه‌تی شۆفێری و ناسینه‌وه‌  دۆرزینه‌وه‌ی تاوانباران وهاوشیوه‌كانی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ پێدراوه‌ و به‌گرتنی وێنه‌ بۆ ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵانه‌ مرۆڤ ناكه‌وێته‌ به‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شانه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌ فه‌رمووده‌كانیدا كردوونی له‌و وێنه‌گران و ئه‌و كه‌سانه‌ی وێنه‌ ده‌گرن .
چواره‌م : وێنه‌گرتن بۆ مه‌سئه‌له‌ی یادگاری و هه‌ڵگرتنی له‌ ئه‌لبومه‌كاندا زانایانی سه‌رده‌م ڕایان جیاوازه‌ :
ڕای یه‌كه‌م : ڕای هه‌ریه‌ك له‌ شێخ عبد العزیز بن باز وشێخ محمد بن صاڵح العثییمین ( ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) و لێژنه‌ی هه‌میشه‌ی بۆ فه‌تودان ولێكۆڵێنه‌وه‌ی زانستیه‌كان كه‌‌ پێیان وایه‌ دروست نییه‌ مرۆڤ بۆ یادگاری وێنه‌ی فۆتۆگرافی بگرێت و هه‌ڵی بواسێت یان له‌ناو ئه‌لبومه‌كاندا بۆ یادگاری هه‌ڵیان بگرێت، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌فه‌رمووده‌یه‌كیدا فه‌رموویه‌تی : « لایدخل الملائكة بیتا فیها صورة » [ ] واتا : فریشته‌ ناچێته‌ ماڵێكه‌وه‌ كه‌ وێنه‌ی تێدا بێت.
ڕای دووه‌م : ڕای هه‌ریه‌ك له‌ شێخ سید سابق، وشێخ الشعراوي و شێخ نجیب المطیعي و شیخ محمد الحسن الددو الشنقیطي، ــه كه‌ پێیان وایه‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شانه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كردوونی له‌ وێنه‌گران شمولی وێنه‌ی فۆتۆگرافی ناكات، چونكه‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ی كه‌ به‌م ئامێرانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌گیرێن زۆر جیاوازن له‌و وێنانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌بوون، چونكه‌ وێنه‌گر ته‌نها ئه‌و وێنه‌یه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ خالق و به‌دیهێنه‌ریه‌تی، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ مرۆڤه‌كان به‌ده‌ست وپه‌نجه‌ی خۆیان به‌ پێنوس و ڕه‌نگه‌كان كێشاویانن .
ئێمه‌ش وه‌ك خۆمان وای ده‌بینین كه‌ مرۆڤ بۆ سه‌لامه‌تی دینه‌كه‌ی له‌به‌ر زه‌روره‌ت و پێویستی نه‌بێت وێنه‌ نه‌گرێت.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ ..

ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس





زۆرترین بینراو