ئه‌و هه‌ڵانه‌ چین كه‌ ژن و پیاو دوای هاوسه‌رگیری ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ؟

هەواڵی / 5/12/2018 510 جار بینراوە

ئه‌و هه‌ڵانه‌ چین كه‌ ژن و پیاو دوای هاوسه‌رگیری ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ؟

شه‌ن پرێس :
ژن و پیاو دوای ئەنجامدانی هاوسەرگیری كۆمەڵێك هەڵە دەكەن و هەڵەكانیان كاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندی نێوانیان. لێرەدا باسی هەڵەكانی ژنان دەكەین كە دوای هاوسەرگیری دەیكەن، پێویستە خۆیان لە ئەنجامدانی ئەو هەڵانە بەدوور بگرن:

1. غیرەكردن:
ئەگەر هەمیشە وا هەستبكەیت هاوسەرەكەت قسە لەگەڵ ژنی تردا دەكات ئەوە گەورەترین هەڵەیە كە دەیكەیت، لەبەرئەوەی متمانەی نێوانتان نامێنێت. بۆیە پێویستە بەخۆتدا بچیتەوە.

2. نەبوونی ڕێزی بۆشایی كەسێتی:
ئەگەر هاوسەرەكەت لە مەزاجێكی خراپدابوو و قسەی نەكرد، پێویستە كەمێك بەتەنیا جێی بهێڵیت. لەبەرئەوەی زۆرێك لە پیاوان حەزناكەن ڕاستەوخۆ باس لە كێشەكانیان بكەن، بۆیە پێویستە كەمێك كاتیان پێبدرێت.

3. گرنگی نەدان بە خۆت :
زۆربەی خانمان دوای هاوسەرگیری خۆیان پشتگوێ‌ دەخەن و گرنگی بە ڕوخساریان نادەن، بۆیە پێویستە دوای هاوسەرگیری خانمان زۆر گرنگی بە ڕوخساری خۆیان بدەن و خۆیان پشتگوێ‌ نەخەن، بۆئەوەی گرنگی پێدانی هاوسەرەكانیان و سەرنجڕاكێشییان لەدەست نەدەن.

4. بەتایبەتی بۆخۆت مەژی :
هەوڵبدە لەو ژنانە مەبە كە چوونە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێكانیان لەبیردەكەن و هەمیشە لەماڵەوە دەمێننەوە و تەنیا گرنگی بە ماڵ و خێزان دەدەن.

5. دوژمنكار مەبە :
پیاوان لە ژنان زیاتر ڕاشكاوترن، بۆیە پێویستە ژنانیش بەهەمانشیوە ڕاشكاوبن لەگەڵ پیاواندا و هەموو شتەكانیان بەڕاشكاوانە پێبڵێن.

6. بۆڵە بۆڵكردن :
هیچ پیاوێكی نموونەیی نیە بتوانێت هەموو شتێكت بۆ بكات، هەندێك كات هەیە هەست بە ڕەزامەندی و دڵخۆشی ناكەیت، بەوهۆیەوە بۆڵەبۆڵ دەكەیت و بەردەوام سكاڵا دەكەیت.

7. هەوڵی گۆڕینی :
نەرم و نیان بە لەگەڵ هاوسەرەكەتدا و ڕەخنەی لێمەگرە و هەوڵی گۆڕینی مەدە، ئەو شتانەی پێ‌ بڵێ‌ كە حەماسەت دەیگرێ‌ و وایلێدەكات باشتربێت.

8. بەوشێوەیە خۆشەویستی بۆ دەرنەبڕین كە ئارەزووی لێیەتی :
هەركەسەو بەشێوازێكی جیاواز هەست بە خۆشەویستی دەكات، زۆربەی خانمان ئارەزوو دەكەن گوڵێك یان دیاریەكیان بدەیتێ‌ یان ووشەی ڕۆمانسیان پێ‌ بوترێت بۆئەوەی خۆشەویستیان بۆ دەرببڕیت، بەڵام پیاوان جیاوازن، هەموو ژنێك دەزانێت پیاوەكەی ئارەزووی چۆنە و چۆن ئارەزووی خۆشەویستی و گرنگی پێدان دەكات.

زۆرترین بینراو