ئه‌گه‌ر ئه‌م 13 گرفته‌ت ھه‌یه‌ ئـاوی لیمۆ بخۆره‌وه‌ .

هەواڵی / 5/12/2018 372 جار بینراوە

ئه‌گه‌ر ئه‌م 13 گرفته‌ت ھه‌یه‌ ئـاوی لیمۆ بخۆره‌وه‌ .

بۆ به‌ھێزكردنی سيستەمی به‌رگری

شه‌ن پرێس :
به‌ له‌به‌ر چاووگرتنی ئه‌و ڕاستییه‌ی كه‌ لیمۆ دژه‌ ئۆكسانێكی به‌ھێزه‌ و چه‌ندین جۆری ڤیتامین B و C و پۆتاسیۆم و كاربۆھیدراتی تێدایه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ركه‌وتووه‌ خواردنه‌وه‌ی ئاووی لیمۆ له‌به‌یانیاندا یه‌كێكه‌ له‌ڕۆتینه‌ ته‌ندروسته‌كان .
ئه‌گه‌ر ھه‌ركام له‌م 13 گرفته‌ت ھه‌یه‌ ده‌توانیت ئاووی لیمۆ بخۆیته‌وه‌ :

1 . ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ :
خواردنه‌وه‌ی ئاووی لیمۆ په‌ڵه‌ی سه‌ر پێست ناھێڵێت و پێست دره‌وشاوه‌ و جوان ده‌كات .
2 . به‌ردی گورچیله‌ :
پۆتاسیۆم ده‌بێته‌ ھۆی زیادكردنی ئاستی چڕی كریستاڵ له‌نێو میزدا ، خواردنه‌وه‌ی لیمۆش ده‌بێته‌ ڕێگر له‌دروستبوونی ئۆكزالات .
3 . به‌ھێزكردنی سستمی به‌رگری :
ئاووی لیمۆ به‌سووده‌ بۆ به‌ھێزكردنی سستمی به‌رگری .
4 . دابه‌زاندنی كێش :
ئه‌و ڤیتامینانه‌ی كه‌تێیدایه‌ ئاستی شه‌كر له‌خوێن ڕێك ده‌خات و ھه‌رس باشتر ده‌كات . ھه‌روه‌ھا لیمۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌په‌كتین كه‌ئه‌و ریشاڵه‌یه‌ كه‌كۆنترۆڵی برسێتی ده‌كات .
5 . ئازاری زراوو :
بۆ ئه‌م دۆخه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری زراو ، ھه‌وڵ بده‌ به‌ر له‌ژه‌مه‌كان ئاووی لیمۆ بخۆیته‌وه‌ .
6 . كۆكه‌ و ھه‌ڵامه‌ت :
ڤیتامین C زۆره‌ سه‌رباری دژه‌ ئۆكسانه‌كان كه‌ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ری كۆكه‌ و په‌تا و ھه‌ڵامه‌ت ده‌كات .
7 . ھه‌وڵ بده‌ ئاووی لیمۆ بخۆیته‌وه‌ تا 2 ھه‌فته‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ی توشی ئه‌و به‌شه‌ی گه‌ده‌ ده‌بێت كه‌ به‌ سورێنچكه‌وه‌ به‌ستراوه‌ .
8 . ئاووی لیمۆ چاره‌سه‌ری گرفتی نینۆك و په‌نجه‌كان ده‌كات .
9 . خواردنه‌وه‌ی ئاووی لیمۆ ده‌تپارێزێ له‌ژه‌ھراوی بوون به‌خواردن .
10 . ھه‌وكردنی شانه‌كان : بۆ ئه‌مه‌ش ئاووی لیمۆ بخۆره‌وه‌ و یۆگا بكه‌ .
11 . ئازاری ماسولكه‌كان ناھێڵێت .
12 . ھه‌وكردنی ماسولكه‌كان ناھێڵێت .
13 . ھه‌وكردنی ته‌واوه‌تی له‌نێو جه‌سته‌ ناھێڵت.

زۆرترین بینراو