قایمقاميه‌تی کەلار قسە لەسەر بینا "تەجاوزەکەی" یەکێتی ناكات

هەواڵی / 4/12/2018 67 جار بینراوە

قایمقاميه‌تی کەلار قسە لەسەر بینا "تەجاوزەکەی" یەکێتی ناكات .

 

هه‌رچه‌نده‌ به‌ پێی یاسا رێگه‌ به‌ دروستكردنى خانو نادرێت له‌ سه‌ر زه‌وى كشتوكاڵى، به‌ڵام بۆ مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى بینایه‌ك له‌سه‌ر زه‌ویه‌كى كشتوكاڵی له‌ كه‌لار دروستده‌كرێت و قائیمقامى شاره‌كه‌ش ئاماده‌ نیه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ لێدوان بدات.

له‌ ماوه‌كانى رابردودا، ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند كه‌ له‌سه‌ر پارچه‌ زه‌وییه‌كى كشتوكاڵی له‌ نێوان كه‌لار و ناحیه‌ى رزگارى بینا بۆ مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى دروست ده‌كرێت، له‌كاتێكدا دروستكردنى بینا له‌سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی ته‌جاوز و نایاساییه‌.

بۆ به‌دواداچونى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ و زانینی ئه‌وه‌ى چ رێكارێك له‌وباره‌وه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر، رادیۆى ده‌نگ په‌یوه‌ندى به‌ قائیمقامى كه‌لار (شه‌هاب ئه‌حمه‌د)ه‌وه‌ كرد، به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بو لێدوان بدات.

دروستكردنى بینا بۆ مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى له‌ گه‌رمیان له‌سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی، له‌كاتێكدایه‌ كه‌ لیژنه‌ ئه‌منیه‌كان به‌ به‌رده‌وامى رێگری له‌ دروستكردنى هه‌ر روبه‌ره‌ بینایه‌ك ده‌كه‌ن له‌سه‌ر زه‌ویه‌ كشتوكاڵیه‌كانى سنوره‌كه‌، ئه‌م كاره‌ش كاردانه‌وه‌ى زۆرى له‌ ناو هاوڵاتیان دروستكردوه‌ و زۆرینه‌شیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ یاسا ته‌نها به‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌ژاره‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.

 

 


زۆرترین بینراو