ئەردۆگان داوای ڕادەستكردنی بكوژانی خاشقچی دەكات

هەواڵی / 4/12/2018 77 جار بینراوە

سەرۆك كۆماری توركیا
ئەردۆگان داوای ڕادەستكردنی بكوژانی خاشقچی دەكات
شەن پرێس:
جارێكی تر سەرۆك كۆماری توركیا داوای لەبەرپرسانی سعودیە كردەوە كە بكوژانی (جمال خاشقچی)ی ڕۆژنامەنوسە كوژراوەكەی نێو كونسوڵخانەی عەرەبستان لە شاری ئەستەمبولی توركیایان ڕادەستبكەنەوە.
لەپاش تەواوبوونی كارەكانی كۆنگرەی (جی 20) لە ووڵاتی ئەرجەنتین (ڕەجەب تەیب ئەردۆگان)ی سەرۆك كۆماری توركیا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند كە تەنها كەسێك كە لەنێو كۆنگرەكەدا باسی لە كوژرانی خاشقی كرد (جاستن ترۆدۆ)ی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا بوو.
ئەردۆگان ووتیشی كە ووڵاتەكەی داوای لە بەرپرسانی سعودیە كردووە تا بكوژانی خاشقچییان ڕادەست بكات بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا.
سەرۆك كۆماری توركیا ووتیشی كە كوشتنەكەی خاشقچی بۆ جیهان تاقیكردنەوە بوو.

زۆرترین بینراو