بە فەرمانی وەزیری دارایی پارە دەرچووەکانی بانکێكی پارتی ״دەژمێردرێنەوە״ .

هەواڵی / 2/12/2018 290 جار بینراوە

بە فەرمانی وەزیری دارایی پارە دەرچووەکانی بانکێكی پارتی ״دەژمێردرێنەوە״ .
بانكه‌كه‌ سه‌ر به‌ نێچیرڤان بارزانی یه‌ .


شه‌ن پرێس : ئاژانس
به‌ هۆی كه‌مكردنی پاره‌ له‌ كاتی ئاڵوگۆڕی نێوان وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی كوردستان، وه‌زیری دارایی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان كۆ بووەتەوە و فەرمانی پێ کردوون لەمەودوا وردتر ئه‌و پاره‌یه‌ بژمێرنه‌وه‌، كه ‌له ‌بانكی كوردستان وه‌ریده‌گرن.

چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی بانكه‌ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌تەوه و دەربارەی کێشەی کەمی ئەو پارەیە گفتوگۆیان کردووە کە لە بانکی کوردستانەوە وەری دەگرن، بۆ ئەو مەبەستە وەزیر بڕیاری داوە کە لەمەودوا ئەو پارەیە بەر لە واژۆکردنی کۆتایی وەرگرتنی لە بانکی کوردستان، وردتر بژمێردرێتەوە.‌

به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی، كه‌ نه‌یویست ناوی بهێندرێت تایبه‌ت به ‌״ئاژانس״ی ڕاگه‌یاند: ״له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیر فه‌رمانی كرد، وردتر ئه‌و پارانه‌ بژمێردرێنه‌وه‌، كه‌ له ‌كاتی ئاڵوگۆڕی دۆلاری پاره‌ی فرۆشی نه‌وت له‌گه‌ڵ بانكی كوردستان ده‌یكه‌ن، چونكه‌ زۆرجار پاره‌ كه‌م ده‌كات.״

بانكی كوردستانی ئه‌هلی، یه‌كێكه‌ له‌و بانكه‌ ئه‌هلیانه‌ی كه‌ نزیکە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارەی نەوت و پڕۆژەکان دەچێتەوە ئەو بانکە و دواتر وەزارەتی دارایی لەو بانکەوە پارەکە ئاڵوگۆڕ دەکات بۆ دینار و وەریدەگرێتەوە.

پێشتر ڕۆژنامەی ״ئاژانس״ ئەوەشی بڵاو کردەوە، لەو بانکە دۆلار لە بازاڕ بە چەند بێت ئەو هەمیشە ١٠٠ دۆلار بە ١١٥ هەزار دینار دەگۆڕێتەوە و لەو ڕێگەیەشەوە پارەیەکی خەیاڵی قازانج دەکات کە نزیک دەبێتەوە لە مانگانەی ٣٠ ملیۆن دۆلار.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״له‌ هه‌رێم 75 بانكی ئه‌هلی هه‌ن، ته‌نیا چواریان كارگێڕییه‌كه‌یان له‌ كوردستانه‌، له ‌كۆی ئه‌و چوار بانكه‌ش ته‌نیا بانكی كوردستان پاره‌یه‌كی زۆری له‌به‌ر ده‌سته ‌و ده‌توانێت ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ بکات.״

زۆرترین بینراو